




نێرگز
نێرگز كیژۆڵه‌یه‌كی هه‌شت ساڵان بوو، له‌گه‌ڵ دایك و باوكی له ماڵێكی
خنجیلانه‌ی نێو دارستانێكی چرِدا ده‌ژیا، نێرگز چونكه تاقانه‌ی دایك و باوكی
بوو له ناز و سۆزێكی زۆردا ده‌ژیا، هه‌رچیه‌كی داوا بكردایه دایك و باوكی
به‌پێی توانای خۆیان بۆیان دابین ده‌كرد. به‌م جۆره چونكه نێرگز خوشك و برای
نه‌بوو و وه ماڵه‌كه‌شیان به‌ته‌نها بوو له دارستانه‌كه‌دا و كه‌سی
هاوته‌مه‌نی نه‌بوو كه ببێت به هاورِێی و یاری له‌گه‌ڵ بكات، ناچار رِۆژانه
نێرگز ده‌چووه ناو دارستان و له‌گه‌ڵ گیاندارانی دارستان ببوو به هاورِێی
گیانی به گیانی، له‌گه‌ڵ چۆله‌كه و كه‌روێشك و سمۆره و ئاسك خۆشترین كاتی
به‌سه‌ر ده‌برد.
رِۆژان رِۆیشت و رِۆژی به دوادا هات و ماڵه گه‌رم و شاده‌كه‌ی نێرگزی تیا
ده‌ژیا په‌رده‌ی غه‌م دیپۆشی، ئه‌ویش به نه‌خۆشكه‌وتنی دایكی نێرگز كه رِۆژ
له دوای رِۆژ باری ته‌ندروستی خراپتر ده‌بوو. ماوه‌یه‌كی زۆری نه‌خایاند دایكی
نێرگز كۆچی دوایی كرد و نێرگزی بۆ ته‌نهایی به‌جێهێشت. هه‌رچه‌نده باوكی نێرگز
هه‌وڵی زۆری ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نێرگز بێ ناز نه‌بێت، به‌ڵام كێ بێت بتوانێت نازی
دایك بداته منداڵێكی هه‌شت سالان هه‌ربۆیه نێرگز بێ نازی پێوه دیار بوو،
وه‌ك جاران جله‌كانی به‌ری پاك و خاوێن نه‌مابوون و چاوه گه‌شه‌كانی چوو بوون
به قوڵا و پێسته سپی و جوانه‌كه‌ی رِه‌ش داگه‌رِابوو، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
نێرگز له جاران زۆرتر به ته‌نها بوو، زۆربه‌ی كاته‌كانی له نێو دارستانه‌كه
له‌گه‌ڵ گیاندارانی هاورِێی به‌سه‌ر ده‌برد. به‌م جۆره نێرگز ژیانی رِۆژانه‌ی
به‌سه‌ر ده‌برد تا ته‌مه‌نی بوو به ده سالان، كه رِءژێكیان پاش نیوه‌رِۆ
كاتێك باوكی گه‌رِیه‌وه بۆ ماڵێ دوو میوانی له‌گه‌ڵ بوو كه نێرگز له‌وه‌و پێش
نه‌ی بینیبوون، كاتێك نێرگز به‌ره‌و پیریان رِایكرد باوكی باوه‌شی پێداكرد و
پێی ووت: كچی خۆم تۆ زۆر ده‌مێكه گله‌یی ئه‌وه‌م لێده‌كه‌یت كه به‌ته‌نهایت و
كه‌س نییه یاریت له‌گه‌ڵ بكات، وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌و دوا به ته‌نها نه‌بیت
ئه‌وه من ئه‌م ژنه‌م هێناوه كه له‌مه‌ودوا ده‌بێت به دایكت و ئه‌و كچۆڵه
جوانكیله‌یه‌شی هه‌یه كه ده‌بێت به خوشكت و ئیتر بۆ خۆتان پێكه‌وه یاری
بكه‌ن. نێرگز به ووشه‌كانی باوكی زۆر دڵشاد بوو، چونكه ئه‌و هه‌رده‌م به
هیوای ئه‌وه‌وه بوو خوشكێكی هه‌بێت یاری له‌گه‌ڵ بكات، له به‌ر ئه‌وه به
باوه‌شێكی كراوه‌وه به‌ره‌و پیری دایكه نوێكه‌ی رِایكرد و توند باوه‌شی پێدا
كرد و هه‌ردوو ده‌ستی ماچ كرد، ئه‌ویش به سۆزێكی دایكانه‌وه ده‌ستێكی هێنا
به‌سه‌ریدا و پێی ووت ئیتر من له‌جێی دایكتم و تۆش ده‌بیت به كچی من و ئه‌مه‌ش
گوڵچینی خوشكته، ده‌ستێكی بۆ كچه‌كه‌ی خۆی رِاكێشا، نێرگزیش زۆر به توندی
باوه‌شی كرد به خوشكه نوێكه‌یدا و پێی ووت: ئیتر بۆ خۆمان پێكه‌وه یاری
ده‌كه‌ین و سبه‌یی زوو له‌گه‌ڵ خۆم ده‌ت به‌مه ناو دارستان و به گیانداره
هاورِێكانمت ده‌ناسێنم و له‌گه‌ڵیان تێر یاری ده‌كه‌ین. پاشان هه‌رچواریان
پێكه‌وه چوونه ماڵه‌وه پاش خوانی ئێواره كه باوه‌ژنه‌كه‌ی نێرگز ئاماده‌ی
كردبوو نێرگز چووه ناو جێگه‌ی خۆی بۆ خه‌وتن. ئه‌و شه‌وه نێرگز تا دره‌نگانێك
خه‌و چاوانی جێ هێشتبوو ئه‌و رِۆژانه‌ی هاتبووه‌وه یاد كه دایكی له ژیاندا
بوو، بیری له‌وه ده‌كرده‌وه چۆن دایكی نانی بۆ ئاماده ده‌كردوو و جل و
به‌رگه‌كانی بۆ ده‌شت و پرچه‌كانی بۆ ده‌هۆنییه‌وه و شه‌وانه خه‌وی
لێنه‌ده‌كه‌وت تا تێر بۆنی بن باخه‌ڵی دایكی نه‌كردایه و گوێی له چیرۆكه
خۆشه‌كانی دایكی نه‌بواییه. نێرگز ئه‌و شه‌وه به‌رده‌وام خه‌ونی وه‌نه‌وشه‌یی
ده‌بینی، تا له‌به‌ره‌به‌یاندا قیژه‌یه‌كی توند له خه‌و رِایپه‌رِاند و پێی
ووت ئه‌وه حه‌وت نیوه‌رِۆیه تۆش هێشتا به ناخێری گیانت جێی خه‌وت جێ
نه‌هێشتووه. نێرگز كه چاوی كرده‌وه دیتی باوه‌ژنه‌كه‌ی له سه‌ر سه‌ری
رِاوه‌ستاوه و هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت دیاره تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكت
نه‌بووه تا په‌روه‌رده‌ت بكات و فێری رِه‌وشتی باشت یكات فێری ته‌مه‌ڵی بوویت،
منیش وه‌ك دایكێكی دڵسۆز به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم كه فێری ماڵداری و
رِه‌وشتی باشت بكه‌م، ده هه‌سته خێرا رِاكه له كانییه‌كه ئاو بهێنه بۆ چا
لێنان و پاشان ناو ماڵه‌كه پاك بكه‌ره‌وه كه ده‌ڵێی گه‌وه‌رِه چونكێ تۆهیچ
خۆت خه‌ریك نه‌كردووه تا تۆزێك پاكی بكه‌یته‌وه. له‌و ساته به دواوه نێرگز
له ماڵی باوكی خۆیدا بووه كاره‌كه‌ر و به رِۆژ ژیانی كوله مه‌رگی به‌سه‌ر
ده‌بردوو به شه‌و به سكی برسییه‌وه ده‌چووه ناو جێگه‌ی سارد و خه‌ونه
وه‌نه‌وشه‌ییه‌كان چیتر له چاوانی نێرگز تۆران و ته‌ره بوون.
گوڵچین كه هاو ته‌مه‌نی نێرگز بوو، به‌ڵام هه‌رگیز وازی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردوو
هیچ یاریده‌یه‌كی نه‌ده‌دا له ئیش و كاری ناو ماڵ، به‌ڵكو له به‌رئه‌وه‌ی
نێرگز زۆر له‌و جوانتر بوو زۆر قینی له نێرگز ده‌بووه‌وه و هه‌رچی هه‌لێكی
ده‌ست بكه‌وتایه شكایه‌تی له نێرگز ده‌كرد و له خۆرِا به سزایی دایكی
ده‌گه‌یاند. رِۆژێكیان نێرگز له سه‌ر كانییه‌كه‌ی لای ماڵی خۆیان پاش ئه‌وه‌ی
سه‌ری شتبوو پرچه‌كانی به‌ردابوونه‌وه و له به‌ر تیشكی خۆر شانه‌ی ده‌كردن،
تاڵه رِه‌شه‌كانی قژی كاتێك تیشكی رِۆژیان به‌رده‌كه‌وت به رِه‌نگه‌كانی
په‌لكه‌زێرِینه ده‌دره‌وشانه‌وه، گوڵچین به‌م دیمه‌نه زۆر سه‌غڵه‌ت بوو
ئه‌وه‌نده‌ی تر قینی له نێرگز ده‌بووه‌وه هه‌رله‌به‌رئه‌وه رِاسته‌وخۆ
رِایكرد بۆ لای دایكی و كردی به گریان و هاوار و ده‌ی ووت كه نێرگز ئیش و
كاری ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و خه‌ریكی قژێتی بۆ ئه‌وه‌ی دیقه دیقه به‌م
بكات چونكه ئه‌م قژی وه‌ك ئه‌و درێژ نییه. دایكیشی رِاسته‌وخۆ نێرگزی بانگ
كرد‌و پاش ئه‌وه‌ی باش سه‌رزه‌نشتی كرد پێی ووت تۆ ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی
پرچه‌كانتی ئه‌وه‌نده خه‌ریكی ماڵه‌گه نابیت بۆیه به باشی ده‌زانم
پرچه‌كانت ببرِم. هه‌رچه‌نده نێرگز زۆر پارِایه‌وه به‌ڵام بێ سوود بوو
باوه‌ژنه‌كه‌ی زۆر بێبه‌زه‌ییانه پرچه‌كانی له بندا برِی. نێرگز به ده‌م
گریانه‌وه قژه برِاوه‌كه‌ی كۆكرده‌وه‌و كردنی به دوو پرچ و هه‌ڵیگرتن. ئه‌و
ئێواره‌یه كاتێك باوكی گه‌رِایه‌وه بۆ ماڵ و پرچه برِاوه‌كانی نێرگزی بینی
لێی پرسی كچی خۆم بۆ وات له خۆت كردووه. باوه‌ژنه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی نێرگز
ده‌می بكاته‌وه هاواری كرد و ووتی ئاخ پیاوه‌كه من چۆن گیرم خواردووه به
ده‌ست ئه‌م كچه‌ی تۆوه، من چه‌ند ئامۆژگاریم كرد كه خۆی پاك و خاوێن
رِابگرێت، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بوو تا قژی پرِ بوو له رِشك و ئه‌سپێ ناچار
منیش قژیم بۆ برِی تا من و گوڵچینیشی توش نه‌بووین. به‌م جۆره ژیانی نێرگز
ببووه دۆزه‌خ و كه‌سیش نه‌بوو گله‌یی دڵی خۆی لابكات ته‌نها گیاندارانی
دارستان نه‌بێت كه وه‌ك جاران كاتیشی نه‌مابوو بچێته لای ئه‌وان.
نێرگز ته‌مه‌نی ببوو به چوارده ساڵان كاتێك باوكی نه‌خۆش كه‌وت و رِۆژ به
دوای رِۆژ باری ته‌ندروستی رِوو له خراپبوون بوو، تا وای لێهات وه‌ك جاران
كاری بۆ ئه‌نجام نه‌ده‌درا، ئه‌وه بوو شه‌وێكیان باوه‌ژنه‌كه‌ی نێرگز به
باوكی نێرگزی ووت: تۆ نه‌خۆشیت و به ته‌نها كارت پێ ناكرێت، من و گوڵچینیش به
رِءژ كاری ناو ماڵ ده‌كه‌ین جا باشتر وایه نێرگز له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت تا
هاوكاریت بكات له‌وه‌ی باشتره له به‌یانییه‌وه تا ئێواره له‌م ناوه هه‌ر
خه‌ریكی خۆلێساندنه‌وه‌یه. له‌و رِۆژه به‌دواوه نێرگز به‌یانیان زوو له‌گه‌ڵ
باوكی ده‌چووه ناو دارستانه‌كه و یارمه‌تی باوكی ده‌دا له دار برِین.
هه‌رچه‌نده دار برِین كارێكی ئاسان نه‌بوو بۆ كچێكی هاوته‌مه‌نی نێرگز، به‌ڵام
نێرگز له جاران دڵخۆشتر بوو چونكه یارمه‌تی باوكی ده‌دا و هه‌روه‌ها به‌م
جۆره زۆرترین كاتی له ناو دارستانه‌كه له‌گه‌ڵ گیانداره‌كانی هاورِێی
به‌سه‌ر ده‌برد و دوور بوو له پرت و بۆڵه‌ی باوه‌ژنه‌كه‌یی و ناز و مه‌كری
گوڵچینی خوشكی. ماوه‌یه‌كی زۆری نه‌برد باوكی نێرگز بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد و
نێرگزی به بێ دایك و باوك له‌م جیهانه دڵرِه‌قه‌دا به‌جێهێشت. پاش كۆچكردنی
باوكی نێرگز باوه‌ژنه‌كه‌ی پێی ووت من و گوڵچینی خوشكت هیچ ده‌رباره‌ی ئیش و
كاری باوكت نازانین و وه‌ك خۆت ده‌زانیت ئێمه توانای دار برِینمان نییه و تۆش
ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئێمه لات بمێنیبه‌وه و به‌ته‌نها به‌جێت نه‌هێڵین، ئه‌وه
ده‌بێت تۆ له‌بری باوكت كار بكه‌یت تا بتوانین پێكه‌وه بژین. نێرگز چونكه
بێكه‌س بوو و ده‌ترسا له‌و دارستانه چۆڵه‌دا به‌ته‌نها بژی ناچاربوو ملكه‌چ
بێت بۆ هه‌موو برِیاره‌كانی باوه‌ژنه‌كه‌ی. له‌و رِۆژه به‌دواوه نێرگز
رِۆژانه وه‌ك پیاو كاری ده‌كرد و خه‌ریكی دار برِین بوو، ئێواره‌ش باره داری
ده‌دا به كۆڵیدا بۆ بازارِ بۆ فرِۆشتنی و هه‌رچی پاره و پوولی ده‌ست ده‌كه‌وت
كه ده‌گه‌رِلیه‌وه ماڵ رِاسته‌و خۆ له ده‌ستی باوه‌ژنه‌كه‌ی ده‌نا.
به‌م جۆره ژیانی نێرگز به‌رده‌وام بوو تا ته‌مه‌نی بوو به حه‌ڤده ساڵ، كه
پاش نیوه‌رِۆی رِۆژێكی ساردی زستان له كاتێكدا نێرگز خه‌ریكی دار برِین بوو
ده‌نگی پێی سوارێك به‌ر گوێی كه‌وت، كه سه‌ری هه‌ڵبرِی دیتی ئه‌سپ سوارێك به
خێرایی به‌ره‌و پیری دێت. نێرگز چونكه به‌ته‌نها بوو زۆر ترسا و له
سه‌ره‌تادا خه‌ریك بوو رِابكات به‌ڵام پاشان برِیاریدا له شوێن خۆی نه‌جووڵێت،
چونكه ئه‌گه‌ر زۆر به خێرایش رِابكات ئه‌سپ سواره‌كه زۆر به ئاسانی
ده‌یگرێته‌وه، به‌و جۆره دارێكی گرت به ده‌ستییه‌وه و وه‌ستا سه‌یری
سواره‌كه‌ی ده‌كرد كه لێی نزیك ده‌بووه‌وه و دڵی زۆر به خێرایی لێیده‌دا.
كه سواره‌كه به ته‌واوی نزیك بووه‌وه له شێوه‌ی جل و به‌رگ و نیشانه‌كانی
سه‌ر سنگیه‌وه دیار بوو كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی خێزانی فه‌رمانرِه‌وای
ئه‌و وڵاته. كاتێك سواره‌كه گه‌یشته لای نێرگز وه‌ستا و به رِێزه‌وه سڵاوی
له نێرگز كرد. نێرگزیش پاش ئه‌وه‌ی تۆزێك ترسه‌كه‌ی كه‌م بووه‌وه، وه‌ك
نه‌ریتی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كرِنۆشی بردوو وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌ی دایه‌وه. پاشان
سواره‌كه كه تا ئه‌و ساته وای ده‌زانی نێرگز كورِه پێی ووت: كورِی باش من
له‌گه‌ڵ هاورِێكانم له رِاو بووم كاتێك لێیان جوودا بوومه‌وه رِێگه‌م لێ
هه‌ڵه بوو، ئێستا له دارستانه‌كه‌دا بزر بووم و ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌گه‌رِێم
نه هاورِێكانم و نه رِێگه‌ی خۆم نادۆزمه‌وه، جا ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م ناوه
شاره‌زایی به‌ڵكو رِێگای چوونه ده‌ره‌وه‌ی دارستانه‌كه‌م َنیشان بده‌ی.نێرگزیش
به نازێكی مه‌كراوییه‌وه له وه‌ڵامدا ووتی: من رِێگه‌كه‌ت نیشان ده‌ده‌م به
مه‌رجێك په‌یمانم پێ بده‌یت كه له‌مه‌و دوا ده‌ست له رِاوی گیانداره‌كانی
هاورِێم بهێنیت. سواره‌كه كه له ده‌نگه ناسكه‌كه‌ی نێرگز سه‌ری سورِمابوو
تۆزێك رِاما چونكه ئه‌و فێرنه‌بوو كه‌س مه‌رجی بۆ دابنێت، و هه‌رچی بگووتایه
فه‌رمان بوو ئه‌ركی هه‌مووان بوو جێبه‌جێی بكه‌ن. پاش تۆزێك سواره‌كه سه‌یرێكی
نێرگزی كردوو ووتی تۆ كچیت!؟ به‌م سه‌رمایه چی ده‌كه‌یت لێره!؟ نێرگزیش
له‌وه‌ڵامدا ووتی بژێوی ژیان منی هێناوه بۆ ئێره. پاشان سواره‌كه پێی ووت من
به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ له‌م ساته به دوواوه رِاو نه‌كه‌م. نێرگز پاشان پێش
سواره‌كه كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی نیشان بدات و سواره‌كه‌ش به هێواشی دووی
كه‌وتبوو. پاش چه‌ند هه‌نگاوێك سواره‌كه پێی شه‌رم بوو ئه‌و پیاوه به سوار
ئه‌سپه‌كه‌وه بێت كچێكیش له به‌رده‌میدا به پێ برِوات، له به‌رئه‌وه له
ئه‌سپه‌كه‌ی دابه‌زیی و به نێرگزی ووت تۆ سواری ئه‌سپه‌كه به. به‌ڵام نێرگز
ووتی پێویست ناكات من فێربووم به پێ برِۆم، به‌و جۆره سواره‌كه شان به شانی
نێرگز ده‌رِۆیشت و ئه‌سپه‌كه‌ش به دوایاندا ده‌هات و سواره‌كه زوو زوو
پرسیاری له نێرگز ده‌كرد ده‌رباره‌ی ژیان و گوزه‌رانی. نێرگزیش وه‌ڵامی
دایه‌وه‌و پێی ووت: من باوكم نه‌ماوه و له‌گه‌لڕ دایكم و خوشكمدا پێكه‌وه
ده‌ژین و رِۆژانه بۆ داربرِین دێمه ناو دارستانه‌كه بۆ په‌یدا كردنی بژێووی
ژیان. به‌م جۆره سواره‌كه پرسیاری ده‌كرد و نێرگزیش وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه تا
گه‌یشتنه كه‌ناری دارستانه‌كه، كه له‌وێ نێرگز به سواره‌كه‌ی ووت وابزانم
چیتر پێویستت به من نییه ئیتر رِێگه‌كه لێره‌وه ئاشكرایه. پاشان سواره‌كه
زۆر سوپاسی نێرگزی كرد و پێی ووت ئه‌م ئیشه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت زۆر گرانه بۆ كچێكی
ناسكی وه‌ك تۆ، سبه‌ی به‌یانی وه‌ره بۆ كۆشكی شا تا كارێكی ئاسانترت بۆ په‌یدا
بكه‌م كه ئه‌وه‌نده ماندوو نه‌بیت و پاره‌یه‌كی باشتریشت ده‌ست بكه‌وێت.
نێرگز له وه‌ڵامدا ووتی باشه به مه‌رجێك كار بكه‌م چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت
خێرم پێبكه‌یت ئه‌وا من سوڵكه‌ر نیم. سواره‌كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نێرگزی زۆر
به‌دڵ بوو و ئه‌نگوستیله‌یه‌كی له په‌نجه‌ی ده‌رهێنا و دایه ده‌ست نێرگز و
پێی ووت سبه‌ی كه هاتی ئه‌م ئه‌نگوستیله‌یه بده ده‌ست پاسه‌وانه‌كانی كۆشكی
شا تا بتكه‌نه ژوورێ وه له‌م ساته‌وه وابزانه له كۆشك كار ده‌كه‌یت. نێرگز
ووتی به‌ڵام به پاسه‌وانه‌كان بڵێم ده‌چم بۆ لای كێ!؟ سواره‌كه كه له‌و
كاته‌دا خه‌ریك بوو سوار ئه‌سپه‌كه‌ی ده‌بووه‌وه ئاورِێكی دایه‌وه و به
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی پرِلێو ووتی كاتێك پاسه‌وانه‌كان ئه‌نگوستیله‌كه ببینن
ده‌زانن ده‌بێت بچیت بۆ لای شازاده!. به‌م جۆره سواره‌كه ماڵئاوایی كرد له
نێرگز و رِۆشت. نێرگزیش كه له رِووداوه‌كان سه‌ری سورِمابوو، برِوای
نه‌ده‌كرد كه ئه‌و سواره‌ی پێش تۆزێك له‌گه‌ڵی وه‌ستابوو و ئه‌میش مه‌رجی بۆ
داده‌نا تا رِێگه‌ی نیشان بدات شازاده‌ی ووڵات بوو،به دڵێكی پرِ هیوا و ئاوات
گه‌رِایه‌وه بۆ ماڵ. شازاده پاش ئه‌وه‌ی نێرگزی به‌جێ هێشت و رِۆیشت بیری
كه‌وته‌وه ناوی ئه‌و كچه‌ی نه‌پرسیوه كه ئه‌نگوستیله‌كه‌ی داوه‌تێ
له‌به‌رئه‌وه گه‌رِایه‌وه تا ناوه‌كه‌ی بپرسێت، به‌ڵام كه گه‌یشته ئه‌و
شوێنه‌ی نێرگزی تیا به‌جێهێشت نێرگز دیار نه‌مابوو، له‌به‌رئه‌وه جارێكی تر
رِێگای كۆشكی گرته‌وه به‌ر و له دڵی خۆیدا ووتی ده‌ی سبه‌ی كه هات بۆ لام
ناوه‌كه‌ی ده‌پرسم.
ئه‌و ئێواره‌یه كاتێك نێرگز گه‌رِایه‌وه ماڵێ، باوه‌ژنه‌كه‌ی پێی ووت له‌كوێ
بویت بۆ وا دواكه‌وتیت دیاره ئه‌مرِۆ پاره‌ی باشت په‌یدا كردووه. نێرگز له
وه‌ڵامدا ووتی نه‌خێر هیچم په‌یدا نه‌كردووه و به‌سه‌رهاتی ئه‌و
پاشنیوه‌رِۆیه‌ی بۆ گێرِانه‌وه. به‌ڵام باوه‌ژنه‌كه‌ی هیچ باوه‌رِی پێنه‌كرد و
توند به سه‌ریدا قیژاندی و پێی ووت جا نۆره‌ی ئه‌م به‌زمه‌مانه كچێ ئه‌م
درۆیانه چۆن رِێكده‌خه‌یت ، شازاده چۆن له‌گه‌ڵ كچێكی رِشكنی وه‌ك تۆ قسه
ده‌كات، با بزانیت ئه‌گه‌ر پاره‌ت پێ نه‌بێت ئه‌وا ئه‌مشه‌و نان ناخۆیت و شه‌و
له ده‌ره‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌یت. ناچار نێرگز ئه‌نگوستیله‌كه‌ی ده‌رهێنا و
نیشانی باوه‌ژنه‌كه‌ی دا تا برِوای پێ بكات. باوه‌ژنه‌كه‌ی كه
ئه‌نگوستیله‌كه‌ی بینی چاوی زه‌ق بوو به په‌له له ده‌ست نێرگزی فرِاند و پاش
ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له ئه‌نگوستیله‌كه وورد بووه‌وه و نیشان گوڵچینیدا،
ئه‌نگوستیله‌كه‌ی هه‌ڵگرت و به نێرگزی ووت با لای من بێت ئه‌مشه‌و بۆت
هه‌ڵده‌گرم سبه‌ی ده‌تده‌مه‌وه له‌گه‌ڵ خۆت بیبه. نێرگز هه‌رچه‌نده دڵی لای
ئه‌نگوستیله‌كه بوو ده‌ترسا باوه‌ژنه‌كه‌ی له ده‌ستی ئانقه‌ست وونی بكات
به‌ڵام نه‌یوده‌ێرا داوایكاته‌وه ناچار بێده‌نگ بوو ئه‌و شه‌وه زوو چووه ناو
جێگه بۆ خه‌وتن، به‌ڵام تا دره‌نگ خه‌و له چاوانی زرِابوو، هه‌رساته‌ی
خه‌یاڵێك به مێشكی‌دا تێده‌په‌رِی و دیمه‌نه‌كانی ژیانی رِابردووی به دوای
یه‌كدا له‌به‌ر چاوی تێده‌په‌رِین بدكه زۆربه‌ی زۆری ناخۆشی بوون و پاشان
خه‌یاڵێكی خۆش كه له خه‌ونه وه‌نه‌وشه‌ییه‌كانی جاران ده‌چوو ده‌هاته مێشكی
كه نێرگز تێیدا خۆی له جلی بوكێنیدا ده‌بینیه‌وه و له‌گه‌ڵ شازاده سه‌مایی
ده‌كرد و پێده‌كه‌نین كه له ناكاو ده‌نگه ده‌نگی گوڵچین و دایكی نێرگزی به
ئاگا هێنایه‌وه و كه نێرگز چاوی كرده‌وه و سه‌یری جل و به‌رگه
پیناوییه‌كانی به‌ری خۆی كرد، به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی پرِ به ته‌وسه‌وه به
خۆی ووت تۆ له كوێ و شازاد له كوێ.
نێرگز ئه‌و به‌یانییه زوو له خه‌و هه‌ستاو خۆی ئاماده كرد بچێت بۆ كۆشكی شا،
و كاتێك چووه لای باوه‌ژنه‌كه‌ی داوای ئه‌نگوستیله‌كه‌ی لێ‌كرد باوه‌ژنه‌كه‌ی
پێی ووت: رِۆڵه گیان چیت پێ بڵێم ئه‌م به‌یانییه زوو له خه‌و هه‌ستام تاكو
به‌رچاییت بۆ ئاماده بكه‌م تا به سكی به‌تاڵ نه‌چیت بۆ لای شازاده، به‌ڵام
داخه‌كه‌م ئه‌وه‌نده به په‌له بووم له‌سه‌ر كانییه‌كه قاچم خزاو كه‌وتمه
ناو ئاوه‌كه‌وه هه‌ر نه‌مزانی چۆن خۆم ده‌رهێنایه‌وه و كاتێك هاتمه
ده‌ره‌وه ده‌ستم كرد به گیرفانمدا ئه‌نگوستیله‌كه‌ی تیا نه‌مابوو، به‌چی
باوه‌رِ ده‌كه‌ی ئه‌وه له‌وساوه به من و گوڵچین به‌م سه‌رمایه له
ئاوه‌كه‌دا ده‌گه‌رِێین به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نگوستیله‌كه‌مان نه‌دۆزییه‌وه.
نێرگز كه گوێی له‌م قسانه بوو به ده‌م گریانه‌وه رِایكرده سه‌ر كانییه‌كه
و خۆی فرِێدایه ناو ئاوه‌كه و ده‌ستی كرد به گه‌ران به دوی
ئه‌نگوستیله‌كه‌دا، به ده‌م گه‌رِانه‌وه به گریانه‌وه ده‌ی ووت: باشه من
ئێستا چۆن بچم بۆ لای شازاده به بێ ئه‌نكوستیله‌كه، ئه‌گه‌ر نه‌شچم ئه‌وا
واده‌زانێت كه چاوم برِیوه‌ته ئه‌نگوستیله‌كه و دزیومه بۆ خۆم. پاش
گه‌رِانێكی زۆر نێرگز بێ‌ئومێد بوو له‌وه‌ی ئه‌نگوستیله‌كه بدۆزێته‌وه،
گه‌رِایه‌وه بۆ ماڵه‌وه و له‌وێ باوه‌ژنه‌كه‌ی پێی ووت: كچی خۆم داوای
لێبووردنت لێده‌كه‌م ئه‌نگوستیله‌كه‌م وون كرد، ئێستاش من به باشی ده‌زانم
ئه‌م چه‌ند رِۆژه‌ی داهاتوو خۆت له به‌ر چاوان بشاریته‌وه نه‌وه‌ك شازاده
پاسه‌وانه‌كانی به دووتا بنێرێت تا بتگرن له‌به‌ر ئه‌وه به‌یانیان زوو بچۆ
ناو دارستانه‌كه و تا ئێواره له‌وێ خۆت بشاره‌وه و ئه‌م چه‌ند رِۆژه
هاتووچۆی بازارِ مه‌كه با كه‌س نه‌تبینێ. نێرگز به په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه
رِووی كرده ناو دارستانه‌كه و له رِێكا بیری له‌وه ده‌كرده‌وه بچێت بۆلای
شازاده رووداوه‌كانی بۆ باس بكات به‌ڵام له لایه‌كه‌وه ده‌یووت باشه من چۆن
ده‌گه‌مه لای شازاده و چۆن پاسه‌وانه‌كان رِێ به هه‌ژارێكی جل و به‌رگ
درِاوی وه‌ك من ده‌ده‌ن بچمه ناو كۆشكی شان له لایه‌كی تره‌وه به‌خۆی ده‌وت
باشه ئه‌وه گه‌یشتمه لای شازاده ئه‌ی چی پێ بڵێم؟ ئایا برِوام پێ ده‌كات
باوه‌ژنه‌كه‌م ئه‌نگوستیله‌كه‌ی وون كردووه و من نه‌م دزیوه بۆخۆم!!. پاش دوو
رِۆژ گوڵچین و دایكی چوونه لای زه‌ره‌نگه‌رێك له شار و ئه‌نگوستیله‌كه‌یان
دایه ده‌ستی و داوایان لێ‌كرد لێیان بكرِێت. پاش ئه‌وه‌ی زه‌ره‌نگه‌ره‌كه
سه‌یری ئه‌نگوستیله‌كه‌ی كرد پێی ووتن ئه‌م ئه‌نگوستیله‌یه مۆری شازاده‌ی
له‌سه‌ره و كه‌س بۆی نییه بیكرِێت یان بیفرِۆشێت به بێ فه‌رمانی رِاسته‌وخۆی
شازاده، پرسی ئێوه چۆن ئه‌مه‌تان ده‌ستكه‌وتووه؟! باوه‌ژنه‌كه‌ی نێرگز
به‌په‌له ئه‌نگوستیله‌كه‌ی له ده‌ست زه‌ره‌نگه‌ره‌كه سه‌نده‌وه و ووتی
ئێمه نه‌مانزانی ئه‌مه ئه‌نگوستیله‌ی شازاده‌یه كاتێك دۆزیمانه‌وه،
كه‌واته با به‌زووترین كات بیبه‌ینه‌وه بۆ شازاده وابزانم پاداشتێكی باشمان
پێده‌به‌خشێت و به په‌له له دوكانی زه‌ره‌نگه‌ره‌كه هاتنه ده‌رێ. به‌م
چۆره چه‌ند زه‌ره‌نگه‌رێكی تریش گه‌رِان به‌ڵام هه‌مان وه‌ڵامیان وه‌رده‌گرت و
كه‌سیان نه‌یان وێرا لێیان بكرِن، ناچار به ده‌ستی به‌تاڵ گه‌رِانه‌وه بۆ
ماڵه‌وه. له رِێگا باوه‌ژنه‌كه‌ی نێرگز ویستی ئه‌نگوستیله‌كه فرِێبدات،
به‌ڵام گوڵچین په‌شیمانی كرده‌وه و ووتی باشه چی ده‌بێت من له بری نێرگز بچم
بۆ كۆشكی شا و له‌وێ كار بكه‌م خۆ شازاده به‌ڵێنی دابوو به نێرگز كارێكی
ئاسانی بۆ بدۆزێته‌وه و پاره‌یه‌كی باشی بداتێ، جارێ ئه‌م چه‌ند رِۆژه خۆم
دوا ده‌خه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك چووم شازاده نه‌مناسێته‌وه. ئه‌وه‌بوو پاش
هه‌فته‌یه‌ك گوڵچین و دایكی چوون بۆ كۆشكی شا، و كه ئه‌نگوستیله‌كه‌یان
ده‌رهێنا بۆ پاسه‌وانه‌كانی به‌ر ده‌رگا یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان پێی ووتن
داده گیان ئه‌وه چه‌ند رِۆژه ئێوه له كوێن هه‌موو رِۆژی شازاده چه‌ند جار
پرسیاری ئێوه ده‌كات، فه‌رموون وه دووم كه‌ون تا بتانبه‌مه لای جه‌نابی
شازاده. پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به باخچه دوور‌و درێژه‌كانی كۆشكدا
تێپه‌رِین و گیشتنه ناو كۆشكه‌كه، پاسه‌وانه‌كه له هۆڵێكی گه‌وره به‌جێی
هێشتن پێی ووتن چاوه‌رِێ بن تا شازاده دێته لایان. زۆرێكی نه‌برد شازاده
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی خزمه‌كاره‌كانیدا، كه ژنیچكی به‌ته‌مه‌ن بوو، خۆی كرد به
ژووردا و كاتێك گوڵچین و دایكی بینی له شوێن خۆی وه‌ستا و به
سه‌رسورِمانه‌وه سه‌یرێكی كردن و ووتی فه‌رموون چ خزمه‌تێكتان بكه‌م. پاشان
گوڵچین ئه‌نگوستیله‌كه‌ی ده‌رهێنا و دایه ده‌ست شازاده و پێی ووت به‌رِێزتان
په‌یمانتان پێدام كه كارێكم لای خۆتان بۆ بدۆزنه‌وه، ئێستاش من هاتووم به‌ڵكو
كاره‌كه‌م بده‌نێ. شازاده ئه‌نگوستیله‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه و ووتی تۆ ئه‌و كچه
بوی كه ئه‌نگوستیله‌كه‌م پێدایت، له به‌ر چاوم شێوه‌ت گۆرِاوه؟! دایكی
گوڵچین به په‌له وه‌ڵامی دایه‌وه و ووتی به‌ڵێ گه‌وره‌م خۆیه‌تی به‌ڵام ئه‌و
ئێواره‌یه دنیا تاریك بووه و گوڵچینیش جله‌كانی زۆر بێ كه‌ڵك بوون ئێستاش
ئه‌وه چه‌ند رِۆژه ده‌گه‌رِێین تا ئه‌م جلانه‌مان ده‌ست كه‌وت، وه‌ك خۆت
ده‌زانی ئێمه هه‌ژار و ده‌ست كورتین جلێكی وامان نه‌بوو كه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه
بێت له‌به‌ری بكات و بێته خزمه‌تی جه‌نابتان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئه‌م
چه‌ند رِۆژه دوا كه‌وتین ئێستاش له‌به‌ر جله نوێكانه كه له‌به‌ری كردوون وا
له به‌ر چاوی جه‌نابتان گۆرِاوه. شازاده كه له ناخدا برِوای به‌م قسانه
نه‌بوو وای بۆ چوو كه نێرگز ئه‌نگوستیله‌كه‌ی فرِۆشتبێ به گوڵچین، و بۆ
ئه‌وه‌ی نێرگز توشی گیروگرفت نه‌بێت و هه‌روه‌ها ئه‌و وێنه گه‌شه‌ی نێرگز له
به‌ر چاوی رِه‌ش نه‌بێت هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌دا تا بزانێت چۆن
ئه‌نگوستیله‌كه گه‌یشتۆته ده‌ست گوڵچین و ئاورِێكی له سه‌رۆكی خزمه‌كاره‌كان
دایه‌وه و پێی ووت: ئه‌م كچه له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره و كارێكی ئاسانی بده‌رێ و
مووچه‌یه‌كی باشی بۆ ببرِه‌وه. به‌م جۆره له‌و رِۆژه‌وه گوڵچین له بری
نێرگز له كۆشك كاری ده‌كرد و نێرگزیش له ترسان خۆی شاردبووه‌وه و هه‌رچه‌ند
بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه شازاده به دزی ده‌زانێ غه‌م دای ده‌گرت.
له‌و ووڵاته هه‌موو ساڵێك له یه‌كه‌م رِۆژی به‌هاردا له كۆشكی شا ئاهه‌نگی
گوڵ ساز ده‌كرا، كه تێیدا پێشبرِكێی گوڵ ئه‌نجام ده‌درا بۆ هه‌ڵبژاردنی
جوانترین گوڵ و خاوه‌نی گوڵه‌كه خه‌ڵاتێكی زۆر باشی وه‌رده‌گرت. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته زوربه‌ی خه‌ڵكی ووڵات خۆیان ئاماده ده‌كرد و هه‌ر كه‌س هه‌وڵی
ده‌دا جوانترین گوڵ ئاماده بكات و خه‌ڵاته‌كه مسۆگه‌ر بكات بۆ خۆی. گوڵچین
چه‌ند رِۆژێك پێش ئاهه‌نگه‌كه كه گه‌رِایه‌وه بۆ ماڵێ هه‌واڵی خۆ ئاماده
كردنی كۆشكی شای بۆ پێشبرِكێكه به دایكی گێرِایه‌وه و به دایكی ووت: دایه
بۆ ئێمه‌ش به‌شداری نه‌كه‌ین له پێشبرِكێكه؟. دایكی پێی ووت جا كچی خۆم ئێمه
گوڵمان له كوێ بوو تا به‌ژداری پێ بكه‌ین. پاشان گوڵچین به دایكی ووت ئه‌ی
نێرگزمان بۆچییه خۆ ئه‌و كون و كه‌له‌به‌ری دارستان شاره‌زایه هه‌ر ده‌ڵێی
گیانداری كێوییه به‌و بڵێ با گوڵمان بۆ بهێنێت. دایكی له وه‌ڵامدا ووتی
به‌راستی كچی دایكی خۆتی و ده‌زانیت چۆن بیر بكه‌یته‌وه بۆ خۆت. ئه‌و
ئێواره‌یه پاش نان خواردن باوه‌ژنه‌كه‌ی نێرگز نێرگزی بانگ كرد و پێی ووت: كچی
خۆم كارێكی زۆر ئاسانم بۆ سبه‌ینێ به‌یانیت دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌م سه‌به‌ته‌یه
له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره و له دارستان بۆم پرِكه له گوڵی رِه‌نگاو رِه‌نگ كه
ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ خۆم به دیاری بییه‌م بۆ ئامۆزایه‌كم كه منداڵی بووه
چونكه پاره‌مان نییه تا دیاری بۆ بكرِم، خۆ به ده‌ستی به‌تاڵ ناچم. نێرگز
به باوه‌ژنه‌كه‌ی ووت باشه به‌م سه‌ره‌تای به‌هاره كه هێشتا گه‌ڵای دار
نه‌پشكوتووه من گوڵ له كوێ په‌یدا بكه‌م؟! باوه‌ژنه‌كه‌ی هاواری كرد
به‌سه‌ریدا ووتی چه‌تیو تۆ بۆ ئه‌وه‌نده ته‌مه‌ڵی و حه‌زده‌كه‌ی ئابرِوم
به‌ریت، ده‌با بزانیت ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌م بۆپرِ له گوڵ
نه‌كه‌یت ئه‌وه ناگه‌رِێیته‌وه بۆ ئه‌م ماڵه. ئه‌و شه‌وه نێرگز خه‌و له
چاوی تۆرابوو هه‌ر بیری له‌وه ده‌كرده‌وه گوڵ له كوێ په‌یدا بكات بۆ
باوه‌ژنه‌كه‌ی تا ده‌ری نه‌كات. به‌یانی زوو كه نێرگز له‌خه‌و هه‌ستا و ویستی
برِوات بۆ دارستانه‌كه سه‌به‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌برد به‌و ئومێده‌ی
باوه‌ژنه‌كه‌ی بیری گوڵه‌كه‌ی نه‌مابێت و به بێده‌نگی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی
كرده‌وه ویستی له ماڵ بچێته ده‌رێ كاتێك باوه‌ژنه‌كه‌ی هاواری كرد
سه‌به‌ته‌كه‌ت بیر نه‌چێت و به بێ گوڵ پێت نه‌یه‌یته‌وه بۆئه‌م ماڵه. نێرگز
به چاوی پرِ فرمێسكه‌وه سه‌به‌ته‌كه‌ی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و دارستان رِێی
گرته‌به‌ر و كوناو كونی دارستان ده‌گه‌رِا بۆ گوڵ. پاش گه‌رِان و ماندووبونێكی
زۆر نێرگز هیچ گوڵی ده‌ست نه‌كه‌وت چونكه هێشتا ساڵ زوو بوو گوڵی دارستان
سه‌ری ده‌رنه‌هێنابوو ئیتر نێرگز نا‌ئومێد له‌سه‌ر تاشه به‌ردێكی گه‌وره
دانیشت و ده‌ستی كرد به گریان. كاتێك گیانداره‌كانی دارستان گوێیان له گریانی
نێرگزی هاورِێیان بوو له ده‌وری كۆبوونه‌وه و لێیان پرسی ئه‌م جاره چی
رِوویداوه بۆچی چاوه گه‌شه‌كانی به فرمێسكن. نێرگز به ده‌م گریانه‌وه پێی
ووتن ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌به‌ته‌یه پرِ له گوڵ نه‌به‌مه‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌وا
باوه‌ژنه‌كه‌م ده‌رم ده‌كات، منیش له به‌یانی زووه‌وه سوچ و كه‌له‌به‌ری
دارستان گشتی گه‌رِیام به‌ڵام هیچ گوڵم ده‌ست نه‌كه‌وتووه. چۆله‌كه‌ی پاساری
كه گوێی له چیرۆكه‌كه‌ی نێرگز بوو هاواری كرد ته‌نها بۆ ئه‌مه ده‌گریت،
مه‌گه‌ر تۆ هیچ باوه‌رِت به ئێمه‌ی هاورِێت نییه ، وه‌ره دوومكه‌وه ئێستا
ده‌تبه‌مه شوێنێك گوڵی وه‌های لێ بێت كه تا ئێستا مرۆڤ چاوی پێی نه‌كه‌وتبێت،
هه‌سته مه‌گری. نێرگز هه‌ستا و چاوه‌كانی سرِینه‌وه و به دووی چۆله‌كه‌دا
رِۆیشت. پاش نیوه‌رِۆژێك رِێگا نێرگز و چۆله‌كه گه‌یشتنه مێرگێكی خۆش كه
بۆنێكی زۆر خۆشی لێده‌هات. نێرگز به چۆله‌كه‌كه‌ی ووت ئه‌و بۆنه خۆشه هی
چییه؟! چۆله‌كه‌كه له وه‌ڵامدا ووتی چاوه‌كانت بكه‌وه و ببینه ئه‌وه بۆنی
ئه‌و گوڵه‌یه كه ئه‌م ناوه‌ی رِازاندۆته‌وه. نێرگز له خۆشی‌دا باوه‌شی كرد
به گوڵه‌كاندا و تێر بۆنی كردن و پاشان سه‌به‌ته‌كه‌ی پرِكرد له گوڵ و به
دڵێكی خۆشه‌وه گه‌رِایه‌وه بۆ ماڵ.
كاتێك نێرگز گه‌رِایه‌وه بۆ ماڵ، باوه‌ژنه‌كه‌ی به توندی سه‌به‌ته‌كه‌ی له
ده‌ست رِاپسكاند و قیژاندی به سه‌ریدا و ووتی بزانه تۆ چه‌ند ته‌مه‌ڵی له
دوێنێوه هه‌ر بۆڵه‌بۆڵته و ده‌ڵێیت دارستانه‌كه گوڵی لێ نییه، ئه‌ی ئه‌مه‌ت
له كوێ هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ته‌نها منم چاوپۆشی له نارِێك و پێكی تۆ
ده‌كه‌م، هه‌ر كه‌سێكی تر بوایه له‌جێَی من زۆر ده‌مێك بوو ده‌ریكردبوویت.
نێرگز به ده‌م گریانه‌وه به سكی برسی رِایكرده ناو جێگای خۆی و
باوه‌ژنه‌كه‌ی و گوڵچینیش ده‌ستیان كرد به رِازاندنه‌وه‌ی سه‌به‌ته گوڵه‌كه.
رِۆژی دوایی گوڵچین و دایكی سه‌به‌ته گوڵه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و به‌ره‌و كۆشكی شا
كه‌وتنه رِێ. ئه‌و رِۆژه كۆشكی شا به بۆنه‌ی ئاهه‌نگی گوڵه‌وه خه‌ڵكێكی
زۆری لێ بوو كه له هه‌موو سوچ و په‌نایه‌كی ووڵاته‌وه هاتبوون و چه‌نده‌ها
ئینجانه و چه‌پكه گوڵی جوانیان له‌گه‌ڵ خۆ هێنابوو، هه‌موو به رِیز
وه‌ستابوون و چاوه‌رِوانی پاشا و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانیان ده‌كرد تا بێن و
جوانترین گوڵی ئه‌و ساڵه هه‌ڵبژێرن، گوڵچین و دایكیشی له رِیزه‌كه‌دا
وه‌ستابوون. ئه‌وه‌ی سه‌رنج رِاكێش بوو له ئاهه‌نگی ئه‌و ساڵه‌دا گوڵه‌كانی
ده‌ست گوڵچین بوو، چونكه ته‌نها گوڵی خۆرِسك بوون له ئاهه‌نگه‌كه‌دا و بۆ
یه‌كه‌م جار له‌و ئاهه‌نگه‌دا ده‌بینران، به‌ڵام زۆربه‌ی گوڵه‌كانی تر ماڵی
بوون و چه‌ند ساڵێك له سه‌ر یه‌ك دووباره ده‌بووه‌نه‌وه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا.
كاتێك پاشا گه‌یشت یه‌ك به یه‌كی گوڵه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه و پاشان
گه‌رِایه‌وه لای گوڵه‌كانی ده‌ست گوڵچین و چڵێك گوڵی هه‌ڵگرت و بۆنی كرد و
ووتی ئه‌م گوڵه ساكار و بۆنخۆشانه هی تۆن ؟ گوڵچینیش ووتی به‌ڵێ. پاشاش پێی
ووت: كه‌واته تۆ خه‌ڵاتی جوانترین گوڵی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گریت و له‌گه‌ڵیدا بۆ
یه‌كه‌م جار خه‌ڵاتێكی تریشت پێ ده‌به‌خشین بۆ بۆن‌خۆشترین گوڵ. ئه‌و رِۆژه پاش
ئه‌وه‌ی گوڵچین و دایكی پاره‌یه‌كی باشیان وه‌رگرت گه‌رِانه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
له رِێگه‌ی گه‌رِانه‌وه گوڵچین به دایكی ووت: دایه گیان نێرگز گه‌وره
بووه و كاتی شووی هاتووه، ئه‌و خانووه‌ی كه ئێستا ئێمه تیای ده‌ژین هی
نێرگزه چونكه له دایكییه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه نه‌ك باوكی كه هیچ به‌شی تۆی
پێوه نابێت، له به‌رئه‌وه كه شووی كرد زۆر به ئاسانی ده‌توانێت ده‌رمان
بكات، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم با شتێك بكه‌ین له ماڵ ده‌ری بكه‌ین، خۆ ئێمه
ئێستا هیچ پێویستیمان به‌و نه‌ماوه ئه‌وه‌تا پاره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌مان پێیه و
منیش مانگانه مووچه‌یه‌كی باش وه‌رده‌گرم.
ئێواره كاتێك گوڵچین و دایكی گه‌رِانه‌وه ماڵه‌وه گوڵچین ملوانكه‌یه‌كی به
ده‌سته‌وه بوو كه ئه‌و رِۆژه كرِیبووی نیشانی دایكی و نێرگزی ده‌دا. رِۆژی
دوای به‌یانی زوو نێرگز به هاوارهاواری گوڵچین به‌خه‌به‌رهات و كاتێك پرسیاری
كرد چی رِوویداوه گوڵچین ووتی ملوانكه نوێكه‌م دیار نییه. پاش گه‌رِانێكی
زۆر ملولنكه‌كه هه‌ر دیار نه‌بوو و گوڵچینیش هه‌ر هاوار هاواری بوو نێرگز
دڵخۆشی ده‌دایه‌وه پێی ووت خه‌مت نه‌بێت هه‌ر ده‌یدۆزینه‌وه. به‌ڵام گوڵچین
هاواری كرد و ووتی مه‌گه‌ر تۆ نازانیت چی به‌سه‌ر هاتووه. نێرگزیش ووتی جا من
چوزانم چی به‌سه‌ر هاتووه. گوڵچین پێی ووت مه‌گه‌رنازانم له دوێنێ شه‌وه‌وه
هه‌ر چاوت له سه‌ر ملوانكه‌كه‌م بوو، ئه‌زانم تۆ بردوته برِۆ بۆم بهێنه‌وه
باشتره ئه‌گه‌رنا خۆم ده‌چم ناو نوێنه‌كانت ده‌گه‌رِێم. نێرگز كه له خۆی
دڵنیا بوو پێی ووت برِۆ به ئاره‌زووی خۆت بگه‌رِێ. كاتێك گوڵچین و دایكی
نوێنه‌كانی نێرگز گه‌رِان ملوانكه‌كه‌یان له ژێر پێخه‌فه‌كه‌ی نێرگزدا
دۆزییه‌وه، تۆمه‌زه بۆ تۆمه‌تباركردنی نێرگز ئه‌و شه‌وه گوڵچین به بێ ئاگای
نێرگز ملوانكه‌كه‌ی له‌وێ شاردبووه‌وه. نێرگز كه ملوانكه‌كه‌ی له ناو
پێخه‌فه‌كانی خۆیدا بینی له شوێن خۆی رِامابوو ویستی قسه بكات و به‌رگری له
خۆی بكات به‌ڵام باوه‌ژنه‌كه‌ی رِێی نه‌دا ده‌می بكاته‌وه و قیژاندی پێی ووت:
بزانه چه‌نده كچێكی ناكه‌سبه‌چه‌ی من له پاش مردنی باوكته‌وه وه‌ك كچی خۆم
سه‌یرم كردوویت و مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ كردوویت به‌ڵام تۆ ئه‌مه پاداشته‌كه‌ته
خه‌ریكی دزیمان لێده‌كه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ئێستا به زووترین كات
ماڵه‌كه جێ بهێڵه ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ئه‌تده‌م به دادگا تا رِه‌وانه‌ی
به‌ندیخانه‌ت بكه‌ن. هه‌رچه‌نده نێرگز زۆر پارِایه‌وه و سوێندی خوارد كه
ئاگای له‌و ملوانكه‌یه نییه به‌ڵام باوه‌ژنه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو گوێی لێبگرێت
و له‌گه‌ڵ گوڵچینی كچی پێكه‌وه پلانه‌كه‌یان سه‌ری گرتوو نێرگزیان به بوخچه‌ی
جله‌كانییه‌وه له ماڵ ده‌رپه‌رِاند. نێرگز به ده‌م گریانه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی
جێهێشت و له‌گه‌ڵ گیانداره‌كانی هاورِێیدا ئه‌شكه‌وتێكی نێو دارستانه‌كه‌ی
كرده ماڵی نوێی خۆی.
پاش هه‌فته‌یه‌ك له ته‌واو بوونى ئاهه‌نگی گوڵَ، كۆشكی شا جموجۆڵێكی زۆری
پێوه دیار بوو, ئه‌ویش خۆئاماده‌كردن بوو بۆ ئاهه‌نگی پێگه‌یشتنی شازاده كه
به بۆنه‌ی هه‌ژده‌هه‌مین ساڵرِۆژی له‌دایك بوونی شازاده‌وه ئه‌نجام ده‌درا.
به پێی ده‌ستوری ئه‌و ولاَته له‌و رِۆژه‌دا شازاده ده‌ست نیشان ده‌كرا به
جێگری شانشین، هه‌روه‌ها له‌و رِۆژه‌دا ده‌بوو شازاده یه‌كێك له كچانی ولاَت
دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوسه‌ری، له‌به‌رئه‌وه زۆربه‌ی كچانی
مه‌مله‌كه‌ت كه ته‌مه‌نیان گونجاو بوو بۆ بوون به هاوسه‌ری شازاده
به‌شدارییان له‌و ئاهه‌نگدا ده‌كرد و له‌و رِۆژه‌دا به جوانترین شێوه خۆیان
ده‌رِازانده‌وه. چه‌ند رِۆژێك پێش ئاهه‌نگه‌كه شازاده گوڵچینى بانگ كرد و
داوای لێ‌كرد هه‌ندێك گوڵی بۆ بهێنێت له‌و جۆره‌ی هێنابووی بۆ ئاهه‌نگی گوڵ، بۆ
رِازاندنه‌وه‌ی مێزه‌كه‌ی به‌رده‌م پاشا له رِۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌دا و په‌یمانی
پێدا ئه‌گه‌ر گوڵه‌كه بهێنێت ئه‌وا پاداشتێكی باشی پێ ده‌به‌خشێت.
ئه‌و رِۆژه گوڵچین به رِاكردن گه‌رِایه‌وه ماڵێ و به دایكی ووت ده‌بێت به
زووترین كات گوڵ ببه‌ین بۆ كۆشكی شا، دایكی پێی ووت مه‌گه‌ر شێت بوویت كه‌ی
ئێمه شوێنی گوڵه‌كان ده‌زانین تا گوڵی تر بهێنین. گوڵچین پێی ووت سبه‌ینێ
پێكه‌وه ده‌چینه نێو دارستانه‌كه و تا گوڵه‌كان نه‌دۆزینه‌وه
ناگه‌رِێینه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر گوڵ له‌گه‌ڵ خۆم نه‌به‌م، ئه‌وه جارێكی تر
ناتوانم سه‌ر بكه‌مه‌وه به كۆشكی شادا و ئیشه‌كه‌م له ده‌ست ده‌چێت و
پاداشته‌كه‌شم له كیس ده‌چێت. رِۆژی دوایی هه‌ر له به‌یانی زووه‌وه گوڵچین و
دایكی چوونه ناو دارستانه‌كه و تا ئێواره گه‌رِان به شوێن گوڵه‌كه‌دا
به‌لاَم هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وت، بۆ رِۆژی دواتریش به‌هه‌مان شێوه گه‌رِان
به‌لاَم هه‌ر هیچیان نه‌دۆزییه‌وه، له‌كاتی گه‌رِانه‌وه بۆ ماڵه‌وه گوڵچین
به دایكی ووت ئه‌گه‌ر نێرگز لێره‌بوایه گوڵكه‌مان پێده‌هێنا. دایكی ووتی
مه‌گه‌ر تۆ نه‌بوویت ووتت با نێرگز ده‌ربكه‌ین!! گوڵچین ووتی جا چی رِوویداوه
نێرگز ئه‌وه‌نده دڵ پاكه هه‌ر ئێستا ده‌چین به دوو قسه‌ی خۆش ئاشتی
ده‌كه‌ینه‌وه و گوڵی پێ ده‌هێنین. پاش ئه‌م قسانه گوڵچین و دایكی رِوویان
كرده بازارِ بۆ لای دارفرِۆشه‌كان به دووی نێرگزدا. كاتێك گوڵچین و دایكی
نێرگزیان بینی له بازارِ به رِوویه‌كی خۆشه‌وه به‌ره‌وپیری رِۆیشتن و
باوه‌شیان پێدا كرد و باوه‌ژنه‌كه‌ی پێی ووت ئه‌وه بۆ واخۆت وون كردووه هه‌ر
ده‌ڵێی دایك و خوشكت نییه لێیان بپرسیته‌وه. نێرگز ویستی وه‌لاَم بداته‌وه و
بڵێ مه‌گه‌ر خۆت له ماڵ ده‌رت نه‌كردم، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ده‌م بكاته‌وه
باوه‌ژنه‌كه‌ی قسه‌ی پێ برِی و ووتی: كچی خۆم ئێمه چه‌ند رِۆژه به دووی تۆدا
وێڵین، ئه‌وه چه‌ند شه‌وه خه‌و له چاوم نه‌كه‌وتووه هه‌ر له بیری تۆدام
ده‌ڵێم ئه‌و كچه‌م ئێستا ده‌بێت له كوێ بێت و زۆر سه‌رزه‌نشتی گوڵچینم كرد له
پاش رِۆشتنی تۆ. گوڵچینیش له سه‌ری هه‌ڵیدا و ووتی نێرگز گیان به‌چی برِوام پێ
ده‌كه‌یت له‌و رِۆژه‌ی تۆ له ماڵ چوویته ده‌ر ئاگر له ماڵی ئێمه‌دا
نه‌كراوه‌ته‌وه دایكم ده‌ڵێت چۆن بێ نێرگز نانمان پێ ده‌خورێت. نێرگز سه‌رسام
ببوو نه‌ی ده‌زانی ئه‌مه خه‌ونه یان رِاستی له سه‌ره‌تادا برِوای پێ
نه‌ده‌كردن به‌ڵام له‌به‌ر دڵ پاكی خۆی باوه‌شی كرد به هه‌ردووكیاندا و ده‌ستی
كرد به گریان، پاشان له‌گه‌ڵیاندا گه‌رِایه‌وه بۆ ماڵه‌وه. ئه‌و شه‌وه
گوڵچین و دایكى باشترین خواردنیان ئاماده‌كرد بۆ نێرگز و وه‌ك میوانێكى
خۆشه‌ویست كه له دوور هاتبێت خزمه‌تیان ده‌كرد. رِۆژى دوای ئه‌وه سه‌ر له
به‌یانی كه نێرگز له خه‌و هه‌ستا باوه‌ژنه‌كه‌ی پێی ووت كچی خۆم ئه‌م چه‌ند
رِۆژه مه‌چۆ بۆ كار با ماندووێتیت بشكێت، پاشان پێی ووت ئه‌مرِۆ به نیازم
سه‌ردانی ئامۆزایه‌كم بكه‌م كه ماوه‌یه‌كه ناساغه به‌ڵام هیچ شكنابه‌م بۆی
به‌رم به‌دیاری، حه‌زیش ناكه‌م به ده‌ستی به‌تاڵ برِۆم ده‌ڵێم ده‌توانیت
هه‌ندێك گوڵم له‌وه‌ی جاردى هێنابووت بۆ بهێنیت. نێرگز بێ سێ و دوو ووتی به
چاوان هه‌ر ئێستا ده‌رِۆم بۆت دێنم دایه گیان.
ئه‌و رِۆژه كاتی چێشتهه‌نگاو شازاده و سێ پاسه‌وانی گه‌یشتنه ماڵی نێرگز و
كاتێك گوڵچین ده‌رگای لێ كردنه‌وه و چاوی پێیان كه‌وت شپرزه بوو بێده‌نگ
رِاوه‌ستا، شازاده پێی ووت ئه‌وه چیته پێشوازی له شازاده‌ی خۆت ناكه‌یت؟!
پاشان گوڵچین به خه‌به‌ر هات و فه‌رمووی لێ كردن، به‌ڵام شازاده ووتی كاتی
ئه‌وه‌مان نییه چونكه ئه‌مرِۆ رِۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌یه تۆش له‌و رِۆژه‌ى پێم
ووتویت بۆ گوڵ دیار نه‌ماویت له‌به‌رئه‌وه خۆم هاتم له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كان كه
رِێگای ماڵی ئێوه‌یان نیشان دام بۆ ئه‌وه‌ی گوڵه‌كان به‌رم چونكه په‌یمانم
دابوو به باوكم مێزه‌كه‌ی به‌و جۆره گوڵه برِازێنمه‌وه. گوڵچین پاش ئه‌وه‌ى
هاته‌وه سه‌ر خۆی به شازاده‌ى ووت گه‌وره‌م پێویستی نه‌ده‌كرد خۆتان ماندوو
بكه‌ن و بێنه ئێره من خۆم گوڵه‌كان ده‌گه‌یه‌نمه كۆشكى به‌رِێزتان وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی گوڵه‌كان سیس نه‌بن و به‌گه‌شى بمێننه‌وه زووتر نه‌مهێناوه.
به‌رِیزتان ده‌توانن ئێستا بگه‌رِینه‌وه چونكه كارتان زۆره ئه‌مرِۆ و
دڵنیابن له‌كاتی خۆیدا گوڵه‌كان ده‌گاته ده‌ست به‌رِیزتان. پاش ئه‌وه‌ى
شازاده دڵنیا بوو گوڵچین گوڵه‌كانی بۆ ده‌هێنێت ماڵی نێرگزی به‌جێهێشت و
له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانیدا گه‌رِانه‌وه، هێشتا زۆر دوور نه‌كه‌وتبوونه‌وه له
ماڵی نێرگز كه شازاده كچێكی به‌دی كرد له نێو دارستانه‌كه‌دا كه
سه‌به‌ته‌یه‌ك له‌و له‌و گوڵه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بوو كه شازاده به شوێنی‌دا
ده‌گه‌رِا، له‌به‌رئه‌وه شازاده رِاسته‌وخۆ به‌ره‌وپیری رِۆیشت و كاتێك
گه‌یشته لای وه‌ستان و سڵاویان لێ كرد. نێرگز زۆر به شه‌رمه‌و كه رِووی
چه‌قاندبووه‌زه‌وى كرِنوشێكی بۆ بردن و وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌ی دانه‌وه چونكه
ده‌ترسا شازاده بیناسێته‌وه و گله‌یى ئه‌وه‌ى لێ بكات ئه‌نگوستیله‌كه‌ی
چیلێكردووه. پاشان شازاده داوای لێ‌كرد سه‌به‌ته گوڵه‌كه‌ی دیاری بكات.
به‌ڵام نێرگز داوای لێبووردنی كرد كه ناتوانێت پێی ببه‌خشێ چونكه په‌یمانی
داوه به دایكی كه سه‌به‌ته گوڵه‌كه‌ی بۆ به‌رێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شازاده
زۆر حه‌زی لێبێت ئه‌وه ئاماده‌یه گوڵی تری بۆ بهێنێت. شازاده به قسه‌كانی
نێرگز سه‌ری سورِمابوو چونكه هه‌موو داواكانی وه‌ك فه‌رمان بوون كه ئه‌ركى
سه‌ر شانی هه‌مووان بوو جێبه‌جێی بكه‌ن. وه‌ڵامه‌كه‌ی نێرگز ئه‌و كچه‌ی
هێنایه‌وه یاد كه مه‌رجی بۆ دانا تا رِێگه‌ی نیشان بدات و پێی زانی ئه‌مه
هه‌مان كچه كه زۆر به ئازایانه وه‌ڵامی زاتێكی وه‌ك شازاده ده‌داته‌وه.
له وه‌ڵامدا شازاده به نێرگزی ووت به‌ڵام من گوڵه‌كه‌م بۆ ئێستا ده‌وێت ئایا
تۆ ده‌توانیت له‌گه‌ڵماندا بێیت رِێگاكه‌مان نیشان بده‌یت. نێرگز رِه‌زامندی
خۆی نیشاندا پاشان شازاده به یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی ووت كه ئه‌سپه‌كه‌ی
خۆی بداته نێرگز و خۆی به پێ بگه‌رِێته‌وه كۆشكى شا، پاشان نێرگز ویستی
سواری ئه‌سپه‌كه بێت به‌ڵام ئه‌سپه‌كه زۆر به‌رز بوو هه‌رچه‌نده هه‌وڵیدا
نه‌یتوانی سه‌ر بكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه شازاده له سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ى خۆی
دابه‌زی و ده‌ستی برد بۆ كه‌مه‌ری نێرگز بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تی بدات سواری
ئه‌سپه‌كه بێت و كاتێك ده‌ستی خسته سه‌ر كه‌مه‌ری نێرگز، نێرگز رِاچڵه‌كی و
به توندی چه‌مۆڵه‌یه‌كی دا به رِوومه‌تی شازاده‌دا كه وای له
پاسه‌وانه‌كانى شازاده كرد شمشێره‌كانیان ده‌ر بهێنن و رِووبكه‌نه نێرگز،
به‌ڵام شازاد هاواری كرد به سه‌ریاندا و فه‌رمانیدانێ بگه‌رِێنه‌وه دواوه و
شمشێره‌كانیان بخه‌نه‌وه كێڵان. پاشان شازاده كه ده‌ستى به رِوومه‌تییه‌وه
بوو سه‌یری نێرگزی كرد كه وه‌ك شه‌قشه‌قه ده‌له‌رزی ووتى ئاوا پاداشتی ئه‌و
كه‌سانه ده‌ده‌یته‌وه كه ده‌یانه‌وێت یارمه‌تیت بده‌ن؟! نێرگز له شه‌رمدا
كه حه‌زی ده‌كرد زه‌وی له‌و ساته‌دا شه‌ق به‌رێت و قوتی بدات سه‌ری بۆ به‌رز
نه‌ده‌كرایه‌وه و به ده‌نگێكی له‌رزۆك داوای لێبووردنی كرد له شازاده.
به‌ڵام شازاده پێی ووت من داوای لێبووردنت لێده‌كه‌م چونكه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست
به‌رم بۆ یارمه‌تیت داوای یارمه‌تیم لێنه‌كردیت و ئه‌مجاره رِێگه‌م بده با
یارمتیت بده‌م و هه‌ردوو ده‌ستی برد بۆ كه‌مه‌رى نێرگز و به‌رزی كرده‌وه بۆ
سه‌ر ئه‌سپه‌كه، كاتێك سه‌ری هه‌ڵبرِی چاوی به چاوه گه‌شه‌كانی نێرگز كه‌وت
دڵی كه‌وته په‌له‌په‌ل وه‌ك چۆله‌كه‌یه‌ك كه تازه خرابێته قه‌فه‌زه‌وه
فرِكه‌فرِكێتی بۆ ئازادبوون دڵی ئه‌میش ده‌یویست له سنگییه‌وه بێته ده‌رێ و
پاش ساتێك وه‌ستان شازاده خۆی بیر كه‌وته‌وه و گه‌رِایه‌وه دواوه و سواری
ئه‌سپه‌كه‌ی بوو له‌گه‌ڵ نێرگزدا به جووت رِۆیشتن و پاسه‌وانه‌كانیش
به‌دوویاندا. كاتێك شازاده و نێرگز پێكه‌وه ده‌رِۆشتن، شازاده به
گله‌ییه‌وه له نێرگزی پرسی باشه بۆچی نه‌هاتی بۆلام بۆ ئه‌وه‌ى له كۆشكی شا
كارت بۆ بدۆزمه‌وه؟! نێرگز كه هه‌ردوو رِوومه‌ته‌كانی سور هه‌ڵگه‌رِابوون له
شه‌رمدا پاش ئه‌وه‌ی زۆری له خۆی كرد به ده‌نگێكی كزه‌ڵۆك وه‌ڵامی دایه‌وه و
ووتی دایكم ئه‌نگوستیله‌كه‌ی وون كرد منیش رِووم نه‌ده‌هات خۆمت نیشان بده‌م.
شازاده به‌م وه‌ڵامه زۆر سه‌رسام بوو چونكه ئه‌نگوستیله‌كه له په‌نجه‌ی
خۆیدا بوو بێ ئه‌وه‌ى نێرگز پێی بزانێ ئه‌نگوستیله‌كه‌ی له په‌نجه‌ی داكه‌ند و
خستییه گیرفانییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رِاستییه‌كان تێبگات پرسیاری زۆرتری
ئارِاسته‌ی نێرگز كرد. پاش پرسیارێكی زۆر شازاده تێگه‌یشت كه دایكی گوڵچین
باوه‌ژنی نێرگزه و گوڵچینیش زرِخوشكێتی، هه‌رچه‌نده نێرگز به هیچ شێوه‌یه‌ك
به خراپه ناوی باوه‌ژنه‌كه‌ی و گوڵچینی نه‌برد. به‌ڵام شازاده تێگه‌یشت كه
گوڵچین و دایكی فێڵیان له نێرگز كردووه و كاره‌كه‌یان لێ داگیر كردووه و
ئه‌وه دوو جاره گوڵی پێ دێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێ ئه‌وه‌ی هیچی به‌ش
بده‌ن له‌و پاداشتانه‌ی وه‌ریده‌گرن. به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه شازاده و نێرگز
گه‌یشتنه ئه‌و مێرگه‌ی كه گوڵه جوانه‌كه‌ی لێ بوو، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند
چه‌پكه گوڵێكیان كۆكرده‌وه شازاده به رِوویه‌كى خۆشه‌وه چڵێك گوڵی پێشكه‌ش
به نێرگز كرد و پێی ووت هه‌رچه‌نده تۆ ئاماده نه‌بووی گوڵه‌كانتم پێشكه‌ش
بكه‌یت به‌ڵام من به‌خشنده‌م و ئه‌م چه‌پكه گوڵه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌م. نێرگزیش
چڵه گوڵه‌كه‌ی وه‌رگرت و بۆنی كرد و به نازه‌وه ووتی ئه‌م چڵه بۆنی له‌وانی
تر خۆشتره چونكه ده‌ستی تۆی به‌ركه‌وتووه. پاشان شازاده ووتی ئه‌مرِۆ
كارمان زۆره ده‌بێت خێرا بگه‌رِێینه‌وه. نێرگزیش ووتی كه‌واته با پێشكه‌وتن
بكه‌ین تا ماڵه‌وه. به‌و جۆره سواری ئه‌سپه‌كانیان بوون تێیانته‌قاند به‌ره‌و
ماڵی نێرگز، پێش ئه‌وه‌ی له دارستانه‌كه ده‌رچن شازاده هاواری كرد بۆ نێرگز
و وه‌ستانی و پێی ووت من ده‌بێت لێره‌وه لێت جودا ببمه‌وه داوای لێبوردنت
لێده‌كه‌م كه ناتوتنم بتگه‌یه‌نمه ماڵه‌وه تۆش به‌ڵێنم پێ بده كه باسی
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه نه‌كه‌یت له‌هیچ شوێنێك ته‌نانه‌ت لاى دایكت وگوڵچینیش،
ئه‌م ئه‌نگوستیله‌یه‌ش بگره، شازاده ئه‌نگوستیله‌كه‌ی له گیرفانی ده‌رهێنا و
خستییه ده‌ستی نێرگزه‌وه و توند ده‌ستى نێرگزى نوقاند و ووتى به‌ڵام وه‌ك
جاری پێشوو وونی بكه باشه. نێرگز به سه‌رسورِمانه‌وه سه‌یری
ئه‌نگوستیله‌كه‌ی كرد و ووتی له كوێ دۆزیته‌وه یان ئه‌مه دانه‌یه‌كی نوێیه.
شازاده ووتی ئه‌وه باسى دوور و درێژه كه پاش نیوه‌رِۆ به‌رِێزتان هاتن بۆ
كۆشكى شا به درێژی بۆت ده‌گێرِمه‌وه، ئێستا خێرا برِۆ بۆ ئه‌وه‌ى دوا
نه‌كه‌ویت، به‌ڵام پاش نیوه‌رِۆ زوو بێیت. نێرگز سه‌ری رِاوه‌شاند و به
رِاكردن به‌ره‌و ماڵه‌وه گه‌رِایه‌وه.
كاتێك نێرگز گه‌یشته ماڵه‌وه سه‌به‌ته گوڵه‌كه‌ی دا به باوه‌ژنه‌كه‌ی،
باوه‌ژنه‌كه‌ی به توندی قیژاندی به‌سه‌ریدا وه‌ك ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌و ئه‌و
نه‌بوو كه به قسه‌ى خۆش بانگی ده‌كرد، ووتی چه‌تیو له به‌یانی زووه‌وه
رِۆشتووی خه‌ریكی چیت نازانی من په‌له‌مه و ده‌چم بۆ لای نه‌خۆش، به‌ڵام با
بێمه‌وه چاره‌ت ده‌كه‌م. باوه‌ژنه‌كه‌ی به‌ده‌م قسه پێ ووتنی نێرگزه‌وه
سه‌به‌ته گوڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له‌گه‌ڵ گوڵچین به‌رِێ كه‌وتن به‌ره‌و كۆشكی شا،
له پاش ده‌رچوونی ئه‌وان له ماڵ نێرگزیش ده‌رچوو به رِێگایه‌كی كورت له‌وان
زووتر گه‌یشته كۆشكی شا.
نێرگز كاتێك گه‌یشته كۆشكى شا، ئه‌نگوستیله‌كه‌ی دایه ده‌ست پاسه‌وانه‌كانی
كۆشك داوای لێ كردن بیبه‌نه لاى شازاده، یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان پێشی كه‌وت
و ووتی فه‌رموو به‌دووم كه‌وه، كاتێك نێرگز به رِارِه‌وی كۆشكه‌كه‌دا
تێده‌په‌رِی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كه‌دا، پاسه‌وانه‌كه پێی ووت دیاره تۆش
هاتوویت كاربكه‌یت لێره‌چونكه پێش ماوه‌یه‌ك به هه‌مان شێوه شازاده
ئه‌نگوستیله‌كه‌ی دابوو به كچێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی رِێگه‌ی بده‌ین بێته ژوورێ
وه ئێستا ئه‌و كچه لێره كار ده‌كات به‌ڵام تكات لێ ده‌كه‌م تۆ وه‌ك ئه‌و
مه‌به چونكه كچێكی زۆر له خۆباییه و زۆر خۆی به گه‌وره ده‌زانێت. نێرگز
حه‌زی ده‌كرد بزانێت ئه‌و كچه‌ی تر كێیه كه‌وا شازاده گرنگی پێ داوه وه‌ك
ئه‌و له‌به‌رئه‌وه پرسی ئه‌و كچه ناوی چییه؟! پاسه‌وانه‌كه‌ش پێی ووت
گوڵچین. نێرگز به‌م ناوه كه‌مێك سه‌ری سورِمابوو بیرۆكه‌ی جیاواز به مێشكی‌دا
ده‌هات و ده‌چوو، تۆ بڵێی گوڵچین ئه‌نگوستیله‌كه‌ی بردبێت، ئایا باوه‌ژنه‌كه‌ی
ئاگاداری ئه‌مه‌یه، كێ ده‌ڵێت كچێكی تر نییه هه‌مان ناوی گوڵچینی هه‌بێت،
به‌ڵام چۆن ئه‌نگوستیله‌كه گه‌یشتۆته ده‌ست شازاده. نێرگز له‌م
بیركردنه‌وانه‌دا بوو كاتێك ده‌نگی پاسه‌وانه‌كه به‌ئاگای هێنا كه پێی ووت
فه‌رموو بچۆ ژوورێ شازاده چاوه‌رِێته. كاتێك شازاده چاوى به نێرگز كه‌وت
به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازى لێ‌كرد و فه‌رمانیدا كه سه‌رۆكى خزمه‌كاره‌كان
بێته لای و كه سه‌رۆكى خزمه‌كاره‌كان گه‌یشت شازاده پێی ووت بیرت دێ
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كچێك هات پێم ووتی كارێكى لاى خۆمان بۆ بدۆزه‌ره‌وه؟
سه‌رۆكى خزمه‌كاره‌كان ووتى به‌ڵێ گوڵچین خانم ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر تۆ
نه‌بوایه زۆر ده‌مێك بوو ده‌رم كردبوو. شازاده ووتى به‌ڵام له رِاستیدا
كاره‌كه‌م بۆ ئه‌م كچه باشه ده‌ویست به‌ڵام به‌هه‌ڵه گوڵچین هات منیش
به‌زه‌یم پێداهاته‌وه و كاره‌كه‌م پێدا. سه‌رۆكى خزمه‌كاره‌كان ووتی باشه
تێگه‌یشتم مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ئه‌میش به‌رم كارێكی ئاسانی بده‌مێ و موچه‌یه‌كى
باشى بۆ ببرِمه‌وه و به‌ڵام كچى خۆم سوێندت ده‌ده‌م به خۆشه‌ویستت تۆش وه‌ك
گوڵچین ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل مه‌به. شازاده ووتی نه‌خێر ئه‌م بۆ ئه‌وه
نه‌هاتووه لێره كار بكات به‌ڵكو وه‌ك میوانێك هاتۆته ئێره و ئێستا له‌گه‌ڵ
خۆت بیبه بازارِ جوانترین جلی بۆ هه‌ڵبژێره و با به جوانترین شێوه خۆی
ئاماده‌بكات بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌م شه‌و. سه‌رۆكى خزمه‌كاره‌كان به سه‌ر
سورِمانه‌وه ووتی فه‌رمانى به‌رِێزتانه و ده‌ستی نێرگزی گرت و رِۆشتن.
پاش رِۆشتنی نێرگز و سه‌رۆكى خزمه‌تكاره‌كان به ماوه‌یه‌كى كورت گوڵچین و
دایكی گه‌یشتنه كۆشكى شا و سه‌به‌ته گوڵه‌كه‌یان برده لاى شازاده، شازاده
فه‌رمانیدا پاداشتێكى باشیان بدرێتێ و پێش ئه‌وه‌ی گوڵچین و دایكی كۆشكى شا
به‌جێبهێڵن شازاده بانگى كردنه‌وه و داواى لێ‌كردن شوێنی گوڵه‌كه‌یان نیشان
بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و جۆره گوڵه چۆن ده‌رِوێت به‌ڵكو باخه‌وانه‌كان
بتوانن له باخچه‌كانی كۆشكدا بیرِوێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو پاسه‌وان
له‌گه‌ڵیان ده‌نێرێت. هه‌رچه‌نده گوڵچین و دایكى هه‌وڵی زۆریاندا بۆ ئه‌وه‌ى
خۆیان بدزنه‌وه چونكه ده‌ترسان شازاده پێی بزانێت كه ئه‌مان گوڵَه‌كه‌یان
نه‌هێناوه به‌ڵام سوودی نه‌بوو چونكه شازاده زۆر سوور بوو له‌سه‌ر ناردنی
پاسه‌وانه‌كان له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی گوڵه‌كه‌یان نیشان بده‌ن. ناچار
گوڵچین و دایكی به ترسێكی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانه‌كه رِۆشتن به‌ره‌و
دارستانه‌كه به‌و هیوایه‌ى له رِێگا چارێك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه. به ده‌م
رِۆشتنه‌وه گوڵچین به دایكى ووت خه‌مت نه‌بێت ئێستا ده‌چینه ماڵێ و نێرگز
له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌به‌ین و شوێنی گوڵه‌كه‌مان نیشان ده‌دات، به‌و جۆره به‌ره‌و
ماڵه‌وه رِێیان گرته‌به‌ر و پاسه‌وانه‌كانیش به دوویاندا، به‌ڵام كاتێك
گه‌یشتنه ماڵ نێرگز دیار نه‌بوو ناچار پێش پاسه‌وانه‌كان كه‌وتن و به‌ره‌و
دارستانه‌كه رِۆشتن به‌و هیوایه‌ی خۆیان گوڵه‌كه بدۆزنه‌وه. پاش گه‌رِانێكی
زۆر هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وت ناچار ویستیان رِابكه‌ن به‌ڵام پاسه‌وانه‌كان
گرتیانن و پێش خۆیان دان. كاتێك پاسه‌وانه‌كان گوڵچین و دایكیان برده به‌رده‌م
شازاده وه‌ك شه‌قشه‌قه ده‌له‌رزین به تایبه‌تی كه شازاده
زه‌رِه‌نگه‌ره‌كانی بانگ كرد كه پێشتر هاتبوون شكاتیان كردبوو له دوو ئافره‌ت
كه ویستویانه ئه‌نگوستیله‌كه‌ی شازاده بفرِۆشن هه‌موویان شایه‌تیاندا كه
گوڵچین و دایكى ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ن.پاش ئه‌وه‌ى گوڵچین و دایكى هیچ
رِێگایه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ما ناچار هه‌موو رِاستییه‌كانیان دركاند و
شازاده‌ش فه‌رمانیدا بدرێن به دادگا.
ئه‌و پاش نیوه‌رِۆیه كۆشكی شا پرِ بوو له خه‌ڵك كه جلی ئاڵاوواڵایان پۆشیبوو
له هه‌ر چوارلای وڵاته‌وه هاتبوون بۆ به‌ژداریكردن له ئاهه‌نگی پێگه‌یشتنی
شازاده‌دا. كچه هه‌رزه‌كاره‌كان جوانترین جلیان پۆشیبوو و به جوانترین شێوه
خۆیان رِازاندبووه‌وه. ئێواره له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنی ئاهه‌نگه‌كه‌دا شازاده
پێشوازی له یه‌ك به‌یه‌كى میوانه‌كان كرد پاشان چووه لاى باوكییه‌وه
رِاوه‌ستا و به‌رده‌وام چاوی له‌سه‌ر ده‌رگای هۆڵه‌كه‌بوو. كاتێك باوكى پێی
ووت: كورِی خۆم ئه‌م شه‌و هه‌ژده ساڵی رِێك ته‌واو ده‌كه‌یت و وه‌ك خۆت
ده‌زانیت به پێی ده‌ستوری وڵات ده‌بێت ئه‌م شه‌و كچێك دیاری بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى
ببێت به خێزانت. پاش ماوه‌یه‌ك له ده‌ست پێ كردنی ئاهه‌نگه‌كه نێرگز دیار
نه‌بوو شازاده ناردی به‌شوێن سه‌رۆكى خزمه‌كاره‌كاندا و لێی پرسی: چیت كرد كوا
میوانه‌كه‌م ئاماده نه‌بووه؟ سه‌رۆكى خزمه‌كاره‌كان له وه‌ڵامدا ووتی:
به‌خۆت بڵێ نازانم ئه‌مه‌ت له‌كوێ بۆمن دۆزیوه‌ته‌وه وابزانم ده‌ساڵه خۆی
نه‌شتووه و به دوو رِۆژ خۆشتن پاك نابێته‌وه، پاشان تۆ نازانیت كوا جلی جوان
له بازارِدا ماوه به هۆی ئاهه‌نگه‌كه‌ی جه‌نابتانه‌وه، زۆر گه‌رِام تا
ده‌ستیك جلم ده‌ست كه‌وێت له‌به‌ر میوانه ناوه‌خته‌كه‌تی بكه‌م، به‌ڵام به
رِاستی كورِی خۆم بێچاوێنی بێت ئه‌و كچه گوێنیش له‌به‌ر بكات هه‌ر جوانه پێم
ناڵێیت ئه‌مه‌ت له كوێ دۆزیوه‌ته‌وه. شازاده ووتی رِێكه‌وت خستییه سه‌ر
رِێگام، زووبه برِۆ بیهێنه ژوورێ.
ماوه‌یه‌كى زۆری نه‌برد نێرگز له ده‌رگای هۆڵه‌كه‌وه خۆیكرد به‌ژووردا و
شازاده به‌ره‌و پیری رِۆیشت، ئاماده‌بوانی هۆڵه‌كه هه‌موو چاویان برِیبووه
نێرگز كه وه‌ك مانگى چوارده ده‌دره‌وشایه‌وه، له‌ژێر لێوه‌وه هه‌موو
ورته‌ورتیان بوو پرسیاریان ده‌كرد: ئه‌و كچه جوانه كێیه كه شازاده
به‌ره‌وپیری ده‌رِوات. كاتێك شازاده گه‌یشته لاى نێرگز هه‌ردوو ده‌ستى نێرگزی
گرت و پێی ووت ده‌بیته هاوسه‌رم؟! نێرگزیش كه‌له‌شه‌رمدا هه‌ردوو رِوومه‌تی
سوور هه‌ڵگه‌رِابوو زمانی به‌سترابوو سه‌ری داخست و هیچ وه‌ڵامى نه‌بوو.
شازاده بۆ جاری دووه‌م پێی گووته‌وه كچێ به رِاستمه باوكم چاوه‌رِێیه
وه‌ڵامێكم بده‌وه؟! نێرگز سه‌ری به‌رز كرده‌وه و چاوه‌گه‌شه‌كانی برِیبووه
چاوی شازاده و پێی ووت من رِازیم به‌مه‌رجێك له‌دوارِۆژدا كه‌بوویته پاشا،
پاشایه‌كی ماف په‌روه‌ر بیت و به‌رگری له هه‌ژاران و لێقه‌وماوان و
زۆرلێكراوان بكه‌یت. شازاده توند ده‌ستی نێرگزی گوشی و ووتی په‌یمانت پێ
ده‌ده‌م. پاشان ده‌ستی گرت و بردی بۆلای پاشای باوكی هه‌ردووكیان كرِنوشیان برد
له‌به‌رده‌م پاشادا و شازاده نێرگزی پێشكه‌ش كرد به باوكى و ووتی پاش
رِه‌زامه‌ندى خاوه‌ن شكۆ ئه‌م كچه باشه‌م هه‌ڵبژاردووه بۆئه‌وه‌ی ببێت به
هاوسه‌رم.پاشا پیرۆزبایی لێ‌كردن و ناوچه‌وانی نێرگزی ماچ كرد و به‌شازاده‌ی ووت
پێت نه‌ووتین ئه‌م بوكه‌ت چۆن دۆزیوه‌ته‌وه، شازاده‌ش ووتی ئه‌مه خاوه‌نی
ئه‌و گوڵه‌بوو كه له ئاهه‌نگی گوڵدا یه‌كه‌م بوو، هه‌روه‌ها ئه‌مرِۆش هه‌مان
جۆر گوڵی پێشكه‌ش كردین بۆ رِازاندنه‌وه‌ی مێزه‌كه‌ی به‌رده‌م به‌رِێزتان. پاشا
ووتی به‌رِاستی گوڵێكی جوانه به‌ڵام پێتان نه‌وتم ئه‌م گوڵه ناوی چییه؟
به‌ڵام كه‌س له ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی پاشا و ئاماده‌بوانى ئاهه‌نگه‌كه ناوى
گوڵه‌كیان نه‌ده‌زانى چونكه كه‌سیان پێش ئه‌و شه‌وه له‌و جۆره گوڵه‌یان
نه‌بینیبوو، شازاده پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌یری كرد كه‌س له ئاماده‌بووانى
ئاهه‌نگه‌كه ناوى گوڵه‌كه نازانێت رِوویكرده نێرگز و لێی پرسی ناوی ئه‌و
گوڵه چییه؟ به‌ڵام نێرگز ووتی منیش ناوی ئه‌و گوڵه نازانم. پاشان شازاده
چاوى برِییه چاوه‌كانی نێرگز و زۆر به ئاسكی لێی پرسی ئه‌ی تۆ ناوت چییه،
ئه‌زانیت تا ئێستا ناوی خۆتت پێنه‌وتوم. نێرگز به نازێكی زۆره‌وه كه كڵپه‌ی
گرِی خۆشه‌ویستی له دڵی شازاده‌دا جۆش ده‌دا ناوی خۆی چرپاند به گوێی
شازاده‌دا، شازاده‌ش رِووی كرده باوكى و ووتی خاوه‌ن شكۆ ئه‌و گوڵه پێی
ده‌وترێت نێرگز، ئیتر له‌و رِۆژه به‌دواوه ئه‌و گوڵه ناونرا نێرگز كه تا
ئێستاش هه‌ر هه‌مان ناوی هه‌یه و به جوانترین و بۆن‌خۆشترین وساكارترین گوڵی
به‌هار داده‌نرێت.