




كاریگه‌رى ته‌له‌فیزۆن له سه‌ر منداڵ
ته‌له‌فیزۆن كاریگه‌رى تایبه‌ت ورِاسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر منداڵ چونكه ئه‌م
ته‌مه‌نه زێرینه‌كانى ده‌ركه‌وتنى زانیارییه،ئه‌مه‌ش ده‌وروبه‌ر به‌ر
پرسیاره لێى جا زانیاریه‌كان باش بىَ یان خراپ.
هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزۆن بووه ته رِێگرله به‌ر ده‌م په‌روه‌رده‌دا.به‌داخه‌وه
دایكان وباوكان بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان دووربكه‌نه‌وه
هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌وا منداڵه‌كانیان مه‌شغول َبكه‌ن به ته‌له‌فیزۆنه‌وه زۆر
جار دایك وباوك به‌هۆى زۆر ئیش وكاره‌كانیانه‌وه كارێك ده‌كه‌ن مناڵه‌كانیان
سه‌یرى ته‌له‌فیزون بكه‌ن دوربكه‌ونه‌وه له‌وان وه له‌هه‌مانكاتدا منداڵه‌كان
خۆیان به‌رنامه‌كان دیارى ده‌كه‌ن به‌پێ ئاگاى دایك وباوك ،وه‌كۆمه‌ڵگاى ئێمه
به شتێكى شارستانى ده‌زانن منداڵ به‌ئاره‌زوى خۆى سه‌یرى به‌رنامه‌كان بكات
وه ئه‌و خێزانه به دواكه‌ه‌تووده‌زانن كه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و به‌رنامانه
بكات كه‌وا منداڵ سه‌یرى ده‌كات له ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كاندان ده‌ركه‌وتوه
كه به‌شى رِاگه‌یاندن زیاتر له به‌شه‌كانى تر كار بكاته سه منداڵ
به‌تایبه‌تى ته‌له‌فیزۆن وه‌ك ئه‌كته‌رێكى لێهاتوو ده‌ورى خۆى ده‌بینىَ و
كاریگه‌رى ته‌واویشى هه‌یه ئیتر ئه‌و كاریگه‌ریه ئیجابى بیت یا سلبى وه
ئاماژه‌ش كراوه به‌هوَى سه‌ته‌لایته‌وه ته‌له‌فزیون بووه‌ته ئامیریكى ترسناك
به‌هوى خراپى زۆربه‌ى ئه‌و به‌رنامانه‌ى كه تیایدا په‌خش ئه‌كرێت ، وه
یه‌كێكیتر له هۆكاره‌كانى كه‌وا سه‌یرى ته‌له‌فزیۆن بكرێت بۆ ئاسانى
كاره‌كه‌یان كاتیك منداڵ به سه‌یر كردنى ته‌له‌فزیونه‌وه خه‌ریكه كه‌متر
پێویستى به چاودیًرى كردنه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه دایك و باوك كاتێكى كه‌متر
بۆ منداله‌كانیان دیارى بكه‌ن و حه‌ریكى ئیش و كارى
خویـــــــــــــــــــــــان ده‌بن.
ژماره‌ى ئه‌و كاتژمێرانه‌ى كه له رٍۆژێكدا سه‌یرى ته‌له‌فزیون بكات وه
هه‌روه‌ها ئه‌و كاتانه‌ى منداڵ سه‌یرى ته‌له‌فزیون ده‌كات ئه‌و مندالاَنه‌ى كه
ته‌مه‌نیان له‌خوار 9 ساڵه‌وه‌یه پێویسته له رۆژێكدا یه‌ك سه‌عات سه‌یرى
ته‌له‌فزیون بكات، وه ئه‌وانه‌ى (9-13) ساڵن له رٍۆژێكدا 2 سه‌عات سه‌یرى
بكه‌ن وه زیاتر زیان به منداڵ ده‌گه‌یه‌نن ،وه ئه‌ومالانه‌ى كه‌گوى ناده‌نه
كات بۆ سه‌یركردنى ته‌له‌فیزۆن ئاستى ژیانیان له خواره‌وه‌یه وه‌یان مام
ناوه‌ندن ،ئه‌گه‌ر دایك وباوك كات بۆ منداڵ دیارى بكه‌ن منداڵ كات بۆ خۆى دیارى
ده‌كات ئه‌مه‌ش زیانى پێده‌گه‌ینىَ وه كاته‌كانى سه‌یر كردنى ته‌له‌فیزۆن
نابێت رِێگربێ له به‌رده‌م چالاكیه‌كانى وه ك خوێندن ، پشوو، وه‌رزش ، وێنه
گێشان ، نان خواردن ،گه‌رِان
.........
زیانه‌كانى ته‌له‌فیزیۆن له سه‌ر منداڵ
1- زۆر سه یركردنى ته‌له‌فیزیۆن ده‌بێته هۆى زه‌ره‌رمه‌ندبونى چاوه‌كان وه
نزیكى چاو له ته‌فیزیۆن زیانى زیاتره ، وه كوژاندنه‌وه‌ى روناكى ئه‌وه‌ش
زیانى زیاتره بۆچاو .
2- لایه‌نى ته‌ندروستى تاقى كردنه‌وه یه‌ك ئه‌نجام دراوه له سه‌ر ئه‌و
مندالانه‌ى كه زیاتر سه‌یرى ته‌له‌فیزیۆن ده‌كه‌ن كه‌متر له‌ش ساغن به هۆى
نه‌مانى كاتى یارىكردن و له‌گه‌ل هاورِێكانیدا ، زۆر دانیشتن به‌رامبه‌ر
ته‌له‌فیزیۆن ده‌بێته هۆى قه‌ڵه‌وى وسستى .
3- زۆر سه یركردنى ته‌له‌فیزیۆن ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى منداڵ كه‌متر یارى بكات
ئه‌مه‌ش زیان به گه شه‌ى ده‌گه‌یه‌نێ.
4- ته‌له‌فیزیۆن ده‌بێته هۆى پچرِاندنى په‌یوه‌ندى مندال َله‌گه‌ڵ دونیاى
ده‌وروبه‌ردا ،ئه‌گه‌رمنداڵ زۆر سه‌یرى ته‌له‌فیزۆن بكات ده‌ورو به‌رى باش
ناناسێ.
5- زۆر سه یركردنى ته‌له‌فیزیۆن ده‌بێته هۆى كه‌م بونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى دایك
وباوك ومنداڵ،وه كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌یلى خۆشه‌ویستى نیوان دایك وباوك ومنداڵ
ده‌بێته هۆى كێشه‌ده‌رونیه‌كان خه‌مۆكى.