




گه‌شتێك به نێو مانگه كوردییه‌كاندا
وه‌كو زانراوه یه‌كه‌م ساڵى كوردى له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ماده‌وه ده‌ست
پێده‌كات كه رێكه‌وتى 700 ساڵ پێش زایین ده‌كات. مانگه‌كانیش بریتین
نه‌ورۆز = ئازار
سه‌رى ساڵى كوردییه و كۆتایى هاتنى سه‌رما و سۆڵه‌ى زستانه، و ده‌ست پێكردنى
رۆژێكى نوێیه و رزگار بوونه له‌ده‌ست سته‌م و زۆرداریى و داگیركه‌ر، و سه‌وز
بوونه‌وه‌ى گژوگیا و دره‌خته‌كان و بوژانه‌وه‌ى كانیاوه‌كان و هه‌ست كردنه به
خۆشى و شادى و ده‌ست پێكردنى گه‌شت و سه‌یران و كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌رى گوڵییه
گولاَن = نیسان
له‌م مانگه‌دا شاخ و ده‌شته‌كان به گوڵى رِه‌نگاورِه‌نگى خۆرسك ئه‌رِازێنه‌وه
و دیمه‌نێكى جوانى سروشتى هه‌یه
جۆزه‌ردان = ماییس
وه‌رزى پێگه‌یشتنى جۆیه و گژوگیا و سه‌وزایى به‌ره‌و لاوازى ده‌رِوات و ورده
ورده ماڵئاوایمان لىَ ده‌كه‌ن
پوشپه‌رِ = حوزه‌یران
گژوگیا و گوڵه‌كان ماڵئاوایى له په‌پوله‌كان ده‌كه‌ن و وشك ده‌بن
خه‌رمانان = ته‌مموز
گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه پێده‌گات و ده‌دورێنه‌وه و پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه
گه‌لاوێژ = ئاب
ئه‌ستێره‌ى گه‌لاوێژ ده‌رده‌كه‌وێت و ئاو و هه‌وا به‌ره‌و ساردى ده‌رِوات
ره‌زبه‌ر = ئه‌یلول
وه‌رزى پێگه‌یشتنى ترێیه
گه‌لاَرِێزان = تشرینى یه‌كه‌م
گه‌لاَى دره‌خته‌كان زه‌رد ده‌بن و هه‌ڵده‌وه‌رێنه سه‌ر زه‌وى كه ئه‌مه‌ش
دیمه‌نێكى سروشتى جوانى هه‌یه
سه‌رما وه‌رز = تشرینى دووه‌م
سه‌رما ده‌ست پىَ كردنى سه‌رماوسۆڵه و وه‌رزى زستانه
به‌فرانبار = كانونى یه‌كه‌م
مانگى به‌فر بارین و سه‌رما و شه‌رِه تۆپه‌ڵه
رِێبه‌ندان = كانونى دووه‌م
به‌هۆى دابه‌زینى پله‌ى گه‌رما و بارینى به‌فرى زۆر، رێگا و بانه‌كان ده‌یبه‌ستێت
و رێگه ده‌گیرێت
رِه‌شه‌مىَ = شوبات
به‌هۆى به‌رز و نزمى پله‌ى گه‌رما و ئاو و هه‌واى سارد و گه‌رم ره‌نگى پێست ره‌ش
هه‌ڵده‌گیرسێت و كۆتایى وه‌رزى زستانه
ئاماده‌كردنى
ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د