




هۆكاره‌كانى گریانى منداڵى ساوا ساواگرێن
زۆربه‌ى منداڵ كاتێك خه‌ویان لێده‌كه‌وێت دواى ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر جێگاكه‌یان
ده‌ست ده‌كه‌ن به جوڵه‌و گریان و ئه‌مه‌ش وا له هه‌ندێك دایك و باوك ده‌كات
تووشى تورِه‌یى و بێ خه‌ویى ببن، به‌لاَم پێویسته دایكان ئه‌وه بزانن كه
گریانى منداڵ له‌كاتى خه‌ودا ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك كه بریتین له‌م
هۆیانه‌ى خواره‌وه
برسێتى
پێویسته دایك بۆ پێدانى خۆراك یا شیر به منداڵه‌كه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت
دابنێت
زۆرى جل و به‌رگ
جلى زۆر یان زبر ده‌بێته هۆى بێتاقه‌تى منداڵ، و ده‌بێت به‌پێى به‌رزو نزمى
پله‌ى گه‌رما جلى بۆ دابین بكرێت
به‌رزو نزمى پله‌ى گه‌رمى ژوور
گه‌رمى و ساردى ئه‌و شوێنه‌ى منداڵه‌كه‌ى لێ ده‌خه‌وێت هۆیه‌كه بۆ نائارامیى
منداڵ جا ژوورگه‌رم بێت یا سارد
پیسكردنى دایبى
جۆرى دایبى و رِاگرتنى كات بۆ گۆرِینى ده‌بێت ره‌چاو بكرێت
سكچوون
هۆكار بۆ سكچوونى منداڵ زۆره بۆیه پێویسته به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام
منداڵه‌كه‌ت بپارێزیت و خاوێن رایبگریت و پزیشكى پسپۆرِ بیبینىَ
كۆكه
هۆكه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ نه‌خۆشى ته‌نگه هه‌ناسه یا هه‌وكردنى گیرفانه‌كانى
لووت بۆیه پێویسته پزیشكى پسپۆرِ بیبینىَ
ئاوسانى قورِگ
به‌هۆى سه‌رماوه منداڵى ساوا تووشى قورِگ ئاوسان ده‌بێت. هه‌روه‌ها منداڵى
ته‌مه‌ن له‌یه‌ك ساڵ به‌ره‌و ژوور به هۆى خواردنه‌وه‌ى ئاوى سارد و خواردنى
سارده‌مه‌نى قورِگى هه‌ڵده‌ئاوسێت و ده‌بێته هۆى ئێشوئازار و نائارامى منداڵ
له جێگه‌دا و ده‌كه‌وێته جووڵه‌جووڵ و به‌ئاگادێت و ده‌ست به گریان ده‌كات
بۆیه پێویسته پزیشكى پسپۆرِ بیبینىَ
ئازارى قاچ
كاتىَ مناڵ سه‌رپىَ ده‌كه‌وێت یا پێى ده‌گرێت جموجۆڵى زۆر ده‌كات و زیاد له
پێویست به پێوه‌ده‌بىَ ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى شه‌و له‌ناوجێدا هه‌ست
به ئازارى قاچه‌كانى بكات و نا ئارام ببىَ
كێشه‌ى هه‌رسكردن
كاتێك مناڵ ته‌مه‌نى ده‌گاته (6-7) مانگى ئاره‌زووى خواردن ده‌كات، دایك و
باوك و چوارده‌وره‌كه‌ى له‌به‌ر خۆشه‌ویستى بىَ دڵى منداڵه‌كه‌یان ناكه‌ن و
هه‌موو خواردنێكى ده‌ده‌نىَ كه ئه‌مه ده‌بێته هۆى تێكچونى هه‌رسكردن و هه‌ست
كردن به ئازار، بۆیه ده‌بىَ ئاگادارى جۆر و زۆرى و كه‌مى ئه‌و خۆراكه بین
كه ده‌درێت به منداڵ. وا باشه بۆ دیارى كردنى خۆراك رێنماى له پزیشك
وه‌ربگیرێت
كرمى ئینترۆبیه‌س ڤێرمیكولاریس
ئه‌م جۆره كرمه به تایبه‌تى له شه‌ودا ده‌بێته هۆى كۆم خوراندنى منداڵ و
نائارامى و ئێشوئازار بۆیه پێویسته پزیشكى پسپۆرِ بیبینىَ
هه‌وكردنى گوێى ناوه‌رِاست
ده‌بێته هۆى ئێش‌و و ئازار و نائارامى منداڵ له كاتى خه‌ودا بۆیه پێویسته
پزیشكى پسپۆرِ بیبینىَ .
ده‌ركه‌وتنى ددان
كاتىَ منداڵ ددانى دێت هه‌ست به‌ئێش و ئازار‌و نائارامى ده‌كات
جیابوونه‌وه
مناڵ كاتىَ ته‌مه‌نى ده‌گاته یه‌ك ساڵ و له دایك و باوكى جیاده‌بێته‌وه به
تایبه‌تى له كاتى خه‌ودا هه‌ست به ته‌نیایى ده‌كات
ئه‌م هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه له كاتى خه‌ودا ده‌بنه هۆى نائارامى و گریانى
منداڵ بۆیه ده‌بێت به هێمنى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و له ده‌ركه‌وتنى هه‌ر
ئه‌گه‌رێكى نه‌خۆشى پێویسته پزیشكى پسپۆرِ بیبینىَ
به‌هیواى ته‌ندروستى باش بۆ
گشت منالاَن
وه‌رگێرِانى
ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د