





|
رِۆڵه شیرینه‌كه‌م
|
|
ئه‌گه‌ر پێمان
وتى ده‌نگى ته‌له‌فزیۆنه‌كه كز بكه، تورِه مه‌به ئه‌وه‌ت بیر
نه‌چێت كاتىَ تۆ ئه‌خه‌وتى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌مان ئه‌كوژانده‌وه و به
چرپه قسه‌مان ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى خه‌به‌رت نه‌بێته‌وه |
|
ئه‌گه‌ر
قسه‌مان بۆ كردیت و هه‌مان قسه‌مان دووباره كرده‌وه پێمان مه‌ڵىَ زۆر
بڵىَ، لێمان بێزار مه‌به گوێمان لىَ بگره، كه‌تۆ مناڵ بوویت
پرسیارێكت چه‌ند جارىَ دووباره ئه‌كرده‌وه، من و دایكت هه‌موو جارىَ
وه‌لاَمان ئه‌دایته‌وه و هه‌رگیز هه‌رگیز بێزار نه‌ئه‌بووین |
|
كاتىَ ئه‌بینیت
ناتوانین ته‌كنه‌لۆجیاى تازه فێرببین، ته‌نها كاتمان پێویسته،
سه‌یرمان مه‌كه‌و پێمه‌كه‌نه مه‌ڵىَ فێرنابن.ئێمه فێرى هه‌موو شته
تازه‌كانمان كردى كه خۆمان ئه‌مانزانى.هه‌ر ئێمه فێرمان كردیت چۆن
بخوێنیت چۆن نان بخۆیت چۆن خۆت بشۆى ...... چۆن رِوبه‌رِوى ژیان
بیته‌وه |
|
كاتێك توشى
بیرچونه‌وه ده‌بین، یا قسه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین، ته‌نها كاتمان به‌رىَ بۆ
بیركردنه‌وه. وه‌ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانى تورِه مه‌به، ئه‌گه‌ر
قسه‌كانیشمان گرنگ نه‌بىَ پێویسته گوێمان لىَ بگرى |
|
كاتێك كه ناتتوانین برِۆین به هۆى قاچه نه‌خۆشه‌كانمانه‌وه، پێمه‌كه‌نه و مه‌ڵىَ داره‌داره؟ ده‌ستمان بگره به‌هه‌مان خۆشه‌ویستى و رێگه كه له‌گه‌ڵ تۆدا گرتمانه به‌ر بۆ یه‌كه‌مین هه‌نگاوت كه پێتگرت |
|
كاتێك برِیارێك
ده‌ده‌یت و من تورِه ده‌بم و رِازى نابم، وا تىَ مه‌گه رِقم لێته،
كاتىَ بووى له دایك من و دایكت ژیانى خۆمانمان پىَ به‌خشیت بۆ ئه‌وه‌ى
به خۆشى بژیت.ئه‌گه‌ر نهێنییه‌كى ژیانت هه‌یه و تووشى گرفتى كردوویت
به ئێمه بڵىَ شه‌رم مه‌كه. گرفتى تۆ گرفتى ئێمه‌یه |
|
كاتێك ئه‌و
رۆژه دێت كه پێت ئه‌ڵێم من تامه‌زرۆى دیدارى خوام .......؟ |
|
له كۆتایدا
رِۆژێك له رِۆژان بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رِه‌رِاى تورِه‌بوون و
هه‌ڵه‌كانى كردوومه به‌رامبه‌رت به‌لاَم له هه‌مان كاتدا باشترین شتم
ویستووه بۆ تۆ |
|
ئاماده‌كردنى |