




به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كانى په‌یوه‌ند به
خواردنه‌وه
گیانى 177 ملیۆن منداڵ له‌مه‌ترسیدایه
و هه‌ڵمه‌تێكى جیهانیى
بۆ دژایه‌تى كردنى خستنه‌بازارى خۆراكى ناته‌ندروست
له‌نده‌ن /حیات

نزیكه‌ى 50 كۆمه‌ڵ به‌ناوى پارێزگاریكردن له به‌كارهێنه‌ر كه پارێزگارى له
هاولاَتیان ده‌كه‌ن، بۆ سنوورداركردنى خستنه بازارى خواردنى ناته‌ندروستى
مندالاَن هه‌ڵمه‌تێكى جیهانیان ده‌ستپێكردووه، هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌و
پرِوپاگه‌ندانه‌ى ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێتیش ده‌گرێته‌وه كه پروپاگه‌نده بۆ
خۆراك ده‌كه‌ن و بانگه‌وازى ئه‌وه‌ى كرد كه ئه‌و خواردنانه له خوێندنگاكاندا
هه‌ڵبگیرێن و كۆتایى به‌وه بهێنرێت كه كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان یان
به‌رنامه‌كانى مندالاَن پرِوپاگه‌نده بۆ ئه‌و خۆراكانه بكه‌ن،
به‌رهه‌مهێنه‌رانى خۆراكى مندالاَن له به‌ریتانیا ئاشكرایان كرد كه لابردنى
پرِوپاگه‌نده‌ى خۆراكى ناته‌ندروست كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر پیشه‌سازى،
ژماره‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن نزیكه‌ى177
ملیۆن منداڵ به‌نه‌خۆشییه‌كانى په‌یوه‌ند به خواردنه‌وه گیانیان
له‌مه‌ترسیدایه، هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه وا بۆى ده‌چێت ئه‌م ژماره‌یه له‌ساڵى
2015 ده‌گاته نزیكه‌ى دوو بلیۆن و 300 ملیۆن كه‌سى له‌سه‌رو ته‌مه‌ن 15 ساڵیى.
له گۆڤارى پزیشكى نوىَ وه‌رگیراوه